رووداو دیجیتاڵ
دادگەی باڵای فیدراڵیی لەبارەی سێ موچەی ساڵی رابردووی فەرمانەرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا و رایگەیاند، ئەو بابەتە لە تایبەتمەندیی دادگەدا نییە.
سکاڵاکە لەلایەن هەریەکە لە رەعەد رەفعەت محەممەد، ئاکۆ محەممەد مەولوود و عەلی ئەحمەد عەلی بە ژمارەی (113/فیدراڵی/ 2024) تۆمارکراوە.
سکاڵایان لەسەر هەریەکە لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق؛ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق؛ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان تۆمار کردووە.
سکاڵاکارەکان داوایان کردبوو بڕیارێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی سێ مووچەی نەدراوی کۆتایی ساڵی 2023ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بدرێت. دادگەکە دەڵێت: "داوایەکە رەتکرایەوە چونکە لە تایبەتمەندیی دادگە نییە."
حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵی رابردوو مووچەی مانگەکانی 10، 11 و 12ی فەرمانبەرانی دابەش نەکرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ