لیژنەیەکی پەرلەمانی داوای دوورخستنەوە و دادگاییکردنی پارێزگاری بەسرە دەکات

21-05-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لیژنەی لێکۆڵینەوەی پەرلەمانیی تایبەت بە سەرپێچییەکانی حکومەتی خۆجێیی بەسرە، داوا دەکات ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری بەسرە لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە و دادگایی بکرێت.
 
سعود ساعدی، سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوەی پەرلەمانیی تایبەت بە سەرپێچییەکانی حکومەتی خۆجێیی بەسرە لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بەهۆی بوونی سەرپێچی و چەند هۆکارێکی دیکەی پەیوەست بە هەبوونی گومان لە پرۆژەکاندا، راسپاردەمان کردووە بە دوورخستنەوەی پارێزگاری بەسرە و رەوانەکردنی بۆ دادگا تایبەتمەندەکان."
 
لیژنە پەرلەمانییەکە بەپێی فەرمانی پەرلەمانی ژمارە 87 پێکهێندراوە.
 
بە گوتەی سعود ساعدی، کە هاوکات سەرۆکی فراکسیۆنی حقوقە لە پەرلەمانی عێراق، "ئەمە یەکەمین راسپاردەی لیژنەی لێکۆڵینەوەی پەرلەمانییە بۆ لێکۆڵینەوە لە سەرپێچییەکانی حکومەتی خۆجێی بەسرە."
 
فراکسیۆنی حقوق باڵی سەر بە کەتائیب حزبوڵڵای عێراقییە.
 
پێشتریش ئەمیر مەعموری پەرلەمانتاری سەربەخۆ، رەخنەی لە پرۆسەی لابردنی خانوو و زێدەڕۆییەکان لە بەسڕە گرتبوو، حکومەتی خۆجێی پارێزگاکەی بە بەرپرسیار زانیبوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بڕێک لەو حەبە هۆشبەرانەی دەستیان بەسەردا گیراوە

لە ئەنبار دەست بەسەر 311 هەزار حەبی هۆشبەر گیرا

فەرماندەیی هێزەکانی سنووری عێراق رایگەیاند، دوو هەوڵی بەقاچاخبردنی بڕێکی زۆر لە مادەی هۆشبەریان لە رێگەی "باڵۆنەوە" لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار پووچەڵکردووەتەوە.