سوودانی: بەکارهێنانی ئاسمانی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر ئێران رەتدەکەینەوە

21-06-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا، جەختی لەسەر هەڵوێستی وڵاتەکەی کردەوە و داوای لە وڵاتە زلهێزەکان کرد رۆڵی خۆیان ببینن بۆ راگرتنی دەستدرێژییەکان لە ناوچەکەدا، بەتایبەت لە ئێران و غەززە.
 
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە 21ـی حوزەیرانی 2025، جارێکی دیکە رەتیکردەوە ئاسمانی عێراق بۆ دەستدرێژیکردنە سەر ئێران بەکاربهێنرێت.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیران، سوودانی لە کاتی پێشوازیکردنی لە عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، ئەو هەڵوێستەی دووپاتکردووەتەوە.
 
سەرۆکوەزیران جەختی کردەوە، پێشێلکردنی سەروەریی ئاسمانەکەی و بەکارهێنانی لە دەستدرێژیی بەردەوامی ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران رەتدەکاتەوە.
 
سوودانی پێداگریی کرد لەسەر ئەوەی وڵاتە زلهێزەکان، بەتایبەتی ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش، رۆڵی خۆیان ببینن لە راگرتنی دەستدرێژییەکان، چ دژی ئێران بێت یان غەززە. هاوکات جەختی لەسەر پێویستیی گەیاندنی هاوکاری بۆ هاووڵاتییە مەدەنییە گەمارۆدراوەکان کردەوە.
 
لە 13ـی حوزەیرانەوە کە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران دەستی پێکردووە، موشەکەکانی ئێران و فرۆکەکانی ئیسرائیل ئاسمانی عێراق دەبڕن بۆ ئامانجەکانیان.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."