وەزارەتی ناوخۆی عێراق: پێنج منداڵ بەهۆی کەوتنەخوارەوەی تەنێکی نامۆ بریندار بوون

21-06-2025
سیروان عەباس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، کاژێر 6:45ی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، پێنج منداڵ لە گەڕەکی جەمعیە لە قەزای دوجەیل، لە سنووری سامەڕا، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی "تەنێکی نامۆ"وە بریندار بوون.
 
وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئاماژەی بەوە نەکردووە کە تەنەکە چییە و دەڵێت: "لە رێگەی بەدواداچوونی کامێراکانی چاودێرییەوە دەرکەوتووە کە ئەو منداڵانە لەکاتێکدا لەبەردەم ماڵەکانیان بوون، بەهۆی پڕیشکی تەنەکە و وردەبەردەوە بریندار بوون."
 
منداڵە بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەر. وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت: برینەکانیان سووک بووە و دوای وەرگرتنی چارەسەر لەلایەن تیمە پزیشکییەکانەوە، نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.
 
هاوکات، هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە بۆ ئاگاداربوون لە هەموو وردەکارییەکان.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."