رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ بۆ دووەمین جار وێستگەکانی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە عێراق و هەرێمی کوردستان تاقیدەکرێنەوە.
عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رۆژی پێنجشەممە، 21ی ئابی 2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تاقیکردنەوەکە کاژێر 10ی بەیانی ئەمڕۆ دەکرێت.
سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمیسیۆن گوتی: "ئەمجارەیان سیستمی نێوەندی گواستنەوەی زانیارییەکانیش بەکاردێت، کە لە تاقیکردنەوەی یەکەمدا تاقی نەکراوەتەوە."
تاقیکردنەوەکە 1120 وێستگەی دەنگدان دەگرێتەوە لە دەنگدانی گشتی و تایبەت، کە 1100یان وێستگەی دەنگدانی گشتین لەگەڵ بەکارهێنانی کارتی دەنگدانی تایبەت.
بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 11ـی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ بکرێت.
پەرلەمانی عێراق لە 329 کورسی پێکدێت کە 320یان گشتی و 9یەکەی دیکە کۆتان.
لە عێراق نزیکەی 29 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە، زیاتر لە 21 ملیۆن کەس کارتی بایۆمەتری دەنگدانیان هەیە و دەتوانن دەنگبدەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ