نووسراوی حکومەت بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی 6 رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا

21-08-2025
هەڵکەوت عەزیز
هەڵکەوت عەزیز
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق بە رووداوی راگەیاند، نوسراوی فەرمیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی 6ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا.
 
بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رۆژی چوارشەممە بە رووداوی راگەیاند، "حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئاستی باڵا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق لەسەر هێڵە، بۆ ئەوەی تاوەکو سبەی نووسراوی فەرمیی خەرجکردنی مووچەی مانگی حوزەیران بگاتە وەزارەتی دارایی عێراق و سبەی پارەکە خەرج بکرێت، دوای ئەوە هەرێم[ـی کوردستان] راستەوخۆ 120 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا دەنێرێت".
 
سەرچاوەکەی حکومەتی عێراق ئەمڕۆ بە رووداوی راگەیاند، ناردنی مووچە لەسەر رەزامەندیی وەزیری دارایی عێراق و جێبەجێکردنی بریارەکە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان وەستاوە. 
 
بەگوێرەی دوایین رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، دەبێت هەولێر 120 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆ و 230 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە رادەستی بەغدا بکات.
 
بەرهەمی کێڵگە نەوتییەکی هەرێمی کوردستان بەۆی هێرشە درۆنییەکان و وەستانی بەرهەمهێنان کەمیکردووە، حکومەتی عێراق رازیبووە هەرێمی کوردستان 50 هەزار بەرمیل بگێڕێتەوە و ئەوەی دیکە رادەستی بەغدا بکات. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە