وەزیرەکەی سەدر بۆ لایەنگرانیان: پێویست ناکات خۆپێشاندان بکەن

21-09-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزیرەکەی موقتەدا سەدر، داوا لە لایەنگرانی رەوتی نیشتمانیی شیعە دەکات خۆپێشاندان لەدژی هەڵبژاردن نەکەن و دەڵێت: "هەندێک کەس لە ئاوی لێڵدا مەلە دەکەن."
 
ئەو داوایانەی ساڵح محەممەد عێراقی کە بە وەزیری موقتەدا سەدر ناسراوە، لە وەڵامی نووسینی یەکێک لە لایەنگرانی رەوتی نیشتمانیی شیعە بووە، کە پرسیاری ئەوەی کردووە خۆپێشاندانی خۆڕسک و بێ دەستێوەردان لە دوای راگەیێندراوی رێبەری ئەو رەوتە لەبارەی هەڵبژاردنەوە چۆنە؟
 
یەکشەممە 21ی ئەیلوولی 2025، موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی نیشتمانیی شیعە پەیامێکی شەش خاڵی لەبارەی هۆکارەکانی بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بڵاوکردەوە و دەڵێت: "لە کار و پێشینەی بەربژێرەکان وردبنەوە، پێش ئەوەی تۆمەت بۆ کەسانی دیکە دروست بکەن، چونکە هەندێکیان بەعسی بوون."
 
دوای پەیامەکە لایەنگرانی رەوتی نیشتمانیی شیعە لە پارێزگای بەسرە خۆپێشاندانێکیان لە دژی هەڵبژاردن و بۆ پاڵپشتی پەیامەکەی موقتەدا سەدر ئەنجامدا.
 
وەزیرەکەی سەدر لەبارەی ئەو خۆپێشاندانانەوە دەڵێت: "ئێستا پێویست بەوە ناکات. هەندێ کەس لە ئاوی لێڵدا راو دەکەن." ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئەگەری قۆستنەوەی ئەو خۆپێشاندانانە لەلایەن نەیارانی رەوتەکەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عێراق بەدەست کەمترین ئاستی ئاوەوە دەناڵێنێت لە 80 ساڵی رابردوودا

داهاتی ئاو لە بابل 75% کەمبووەتەوە؛ "جووتیاران کۆچ دەکەن"

پارێزگای بابل لە باشووری بەغدا رووبەڕووی قەیرانێکی سەختی کەمئاوی بووەتەوە، بە جۆرێک داهاتی ئاو لە رووباری فوراتەوە بە رێژەی 75% دابەزیوە. ئەم دۆخە وای کردووە بەشێکی زۆری جووتیاران ناوچەکانیان جێبهێڵن