دەروازە سنوورییەکانی عێراق: کەسێک بەناوی سەرۆکەکەمان تەلەفۆن بۆ هاووڵاتییان دەکات

21-11-2025
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق رایگەیاند، کەسێک بەناوی سەرۆکی دەستەکەوە خۆی دەناسێنێت و پەیوەندی بە هاووڵاتییانەوە کردووە، رێکاری یاسایی لە دژی گیراوەتەبەر.
 
هەینی 21ی تشرینی یەکەمی 2025 عەلائەدین قەیسی، گوتەبێژی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەو کەسە خۆی وەکو عومەر وائیلی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان دەناسێنێت و لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە و بە بەکارهێنانی ژمارە تەلەفۆنێک پەیوەندی بە هاووڵاتییانەوە دەکات."
 
بەپێی گوتەی گوتەبێژی دەستەکە، 07751110113 ئەو ژمارە تەلەفۆنەیە کە گوایە ئەو کەسە بەکاریدەهێنێت، عەلائەدین قەیسی گوتى، "ئەو ژمارە تەلەفۆنە نافەرمییە."
 
عومەر وائیلی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراقە کە دەستەکەى سەر بە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقە و راستەوخۆ سەرپەرشتیکردنی لایەنی ئەمنیی سەرجەم دەروازە سنوورییەکان دەکات.
 
گوتەبێژی دەستەکە رایگەیاند، رێکاری یاساییان دژی ئەو کەسە گرتووەتەبەر، کە خۆی وەک سەرۆکی دەستەکە دەناسێنێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."