رووداو دیجیتاڵ
تەقینەوەیەک لەنێو بارەگایەکی سوپای عێراق لە باشووری بەغدا روویدا و شانەی راگەیاندنی ئەمنی رەتیدەکاتەوە لە ئەنجامی بۆردوومانی ئاسمانی، یاخود کردنە ئامانجی هێزە ئەمنییەکان روویدابێت.
ئەمشەوی دووشەممە ئاگر لە بارەگایەکی سوپای عێراق لە باشووری شاری بەغدا بەرزبووەوە و دەنگی تەقینەوە بیسترا. لەوبارەوە، شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی رووداوێک لە کۆگایەکی بچووکی لیوای 22ی پیادە، فرقەی 17ی سوپای عێراق لە نزیک کەرڤانەی یەکێک لە بارەگاکانی لیوای 22 ئاگرکەوتەوە، بەهۆیەوە جبەخانەکەی سووتاوە.
بارەگاکە دەکەوێتە ناحیەی یوسفییە لە باشووری شاری بەغدا، شانەی راگەیاندنی ئەمنی دەڵێت، ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر رووداوەکە پێکهێنراوە. هاوکات "رەتیدەکاتەوە هیچ بۆردوومانێکی ئاسمانی، یاخود کردنە ئامانجی هێزە ئەمنییەکان روویدابێت".
هەر لەوبارەوە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بڵاویکردەوە، ئاگر لە کۆگایەکی بچووکی لیوای پیادەی 22 کەوتەوە کە بەهۆیەوە جبەخانە و چەکە سووک و مامناوەندەکانی نێوی تەقینەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ