پەرلەمانی عێراق ناوی بەربژێرانی پۆستی سەرۆککۆمار رادەگەیێنێت

22-02-2022
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پەرلەمانی عێراق ناوی بەربژێرانی پۆستی سەرۆککۆماری عێراقی راگەیاند کە 33 بەربژێرن و دەشڵێت، چوار بەربژێر کە بەم دواییانە داوایان پێشکێش کردبوو، کشاونەتەوە، دوو بەربژێریش بەهۆی نەبوونی بڕوانامەی زانکۆوە رەتکراونەتەوە.

پەرلەمانی عێراق دەڵێت، 56 کەس داوای بەربژێربوونیان پێشکێش کردبوو، 23 بەربژێر رەتکراونەتەوە، چوار لەو بەربژێرە رەتکراوانە بەم دواییە داوایان پێشکێش کردبوو و کشاونەتەوە، 14 بەربژێر لەبەر نەبوونی شارەزایی سیاسی رەتکراونەتەوە، سێ بەربژێر لەبەر نەبوونی پشتگیریی بڕوانامەی زانکۆ رەتکراونەتەوە کە دووانیان جگە لەوەی بڕوانامەی زانکۆیان نەبووە، مەرجی شارەزایی سیاسییشیان نەبووە.

حەوت لە بەربژێرەکان کوردن کە بریتین لە هەریەکە لە رێبەر ئەحمەد خالید، بەرهەم ئەحمەد ساڵح، رێبوار ئەوڕەحمان وەستاساڵح، ئومێد عەبدولسەلام قادر، رزگار محەممەد ئەمین، خالید سدیق عەزیز، لەتیف محەممەد جەمال رەشید و کەمال عەزیز محەممەد رەحیم قیتولی.

پەرلەمانی عێراق 33 داوای بەربژێربوون پەسندکردوون کە ناوەکانیان بەمشێوەیە:

1- رێبەر ئەحمەد خالید
2- بەرهەم ئەحمەد ساڵح
3- رێبوار ئەوڕەحمان وەستاساڵح
4- ئومێد عەبدولسەلام قادر
5- رزگار محەممەد ئەمین
6- خالید سدیق عەزیز
7- لەتیف محەممەد جەمال رەشید
8- کەمال عەزیز محەممەد رەحیم قیتولی
9- رەعد خزر دفاک
10- ئەحمەد موح عمران شبین
11- شەهاب ئەحمەد عەبدوڵڵا عەلی
12- خەدیجە خدایخش ئەسەد قلاوس
13- حەیدەر رەشئد عەبدولڕەزاق کعید
14- فەیسەڵ موحسین عەبود
15- حوسێن موحسین عەلوان حوسێن
16- جەمال کبسون حەمید عەباس
17- ئەحمەد خەلیل خزر خەلیل
18- ئیقبال عەبدوڵڵا ئەمین حەسەن
19- لوئەی عەبدولساحب عەبدولوەهاب
20- کازم خزر عەباس حەسەن
21- جەبار حەسەن جاسم عەبود
22- هادی عەبدولحسێن سەدام محەممەد
23- عومەر سادق مستەفا مەجید
24- حەمزە بریسم سەجیل
25- سائیر غانم محەممەد عەلی
26- ئەحمەد یەحیا جاسم جوید
27- حوسێن ئەحمەد هاشم وداعە
28- زافر عەبدولئەمیر جەبار عەبود
29- ئەحمەد ساجت هاشم حەسەن
30- محەممەد عەبید جدوع عەبدوڵڵا
31- عەلی عەبد حەمەد داوود
32- عومەر ئەحمەد کەریم حەسەن بەرزنجی
33- فائیزە جەبار محەممەد باباخان
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە