سەرۆککۆماری تورکیا گەیشتە بەغدا

22-04-2024
نیشانەکردن سەردانی ئەردۆغان بۆ بەغدا و هەولێر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆککۆماری تورکیا گەیشتە بەغدا و ئەمڕۆ خشتەیەکی پڕ لە کۆبوونەوەی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە.
 
فڕۆکەکەی ئەردۆغان کاژێر 9:15 خولەکی ئەمڕۆ دووشەممە 22ـی نیسان لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لە ئیستەنبووڵ فڕی و لە کاژێر 11:00 لە بەغدا نیشتەوە.
 
ئەردۆغان کاژێر 11:30 خولەک لە کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆمار لەگەڵ لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق کۆدەبێتەوە. ئەردۆغان و محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کاژێر 12:45 خولەک کۆدەبنەوە. 
 
لە کاژێر 13:25ـدا کۆبوونەوەکانی شاندی هەردوولا دەستپێدەکات. 
 
لە کاژێر 14:30 رێوڕەسمی واژۆکردنی رێککەوتننامە و یاداشتنامە هاوبەشەکان دەکرێت و، کۆنگرەی رۆژنامەڤانی هاوبەشی سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڕێوەدەچێت. 
 
ئەردۆغان لە کاژێر 17:00 لەگەڵ نوێنەرانی گەلی تورکمان لە بەغدا کۆدەبێتەوە. 
 
ئێوارەی ئەمڕۆ ئەردۆغان سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لە هەولێر لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی هەرێمی کۆردستان کۆدەبێتەوە. 
 
کاژێر 19:30 رەجەب تەیب ئەردۆغان دەگاتە فڕۆکەخانی نێودەوڵەتیی هەولێر و لە ئاستێكی باڵادا پێشوازیی لێ دەکرێت. 
 
سەرۆککۆماری تورکیا لە کاژێر 19:40 لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بازرانی، سەرۆکوەزیران لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە. 

 

 
لەم سەردانەدا هەریەک لە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوە؛ عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆ؛ یاشار گولەر، وەزیری بەرگری؛ عومەر بۆڵات، وەزیری بازرگانی؛ عەبدولقادر ئوڕاڵئۆغڵو، وەزیری گەیاندن و ژێرخان؛ ئیبراهیم یوماکڵی، وەزیری کشتوکاڵ و دارستان؛ ئاڵپئارسڵان بایراکتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکان؛ محەممەد فاتح کاجار، وەزیری پیشەسازی و تەکنۆلۆژیا؛ فەخرەدین ئاڵتون، سەرۆکی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆمار و باڵیۆز عاکیف چاغئاتای کڵچ، راوێژکاری سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی سەرۆککۆمار یاوەری ئەردۆغانن. 
 
هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا رۆژی یەکشەممە 21ـی نیسان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانییدا لە ئیستەنبووڵ رایگەیاند، لە چوارچێوەی سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق، زیاتر لە 20 رێککەوتن لە نێوان هەردوو وڵاتدا واژۆ دەکرێن. 
 
دوای 13 ساڵ، بۆ یەکەمجارە رەجەب تەیب ئەرۆغان سەردانی عێراق دەکات.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق

قاسم ئەعرەجی: خەڵاتەکەی یانەی زاخۆ دەستکەوتێکی شەرەفمەندانە و جێگەی شانازییە

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق پیرۆزبایی لە یانەی وەرزشیی زاخۆ دەکات بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی "باشترین هاندەری جیهان" لەلایەن فیفاوە و دەڵێت، ئەو دەستکەوتە بەرجەستەکردنی واتاکانی مرۆڤایەتییە.