تەمەنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق درێژکرایەوە

22-05-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ماوەی کارکردنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق درێژکرایەوە.
 
رۆژی 07-07-2024 تەمەنی کاری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقی کۆتایی دەهات.
 
چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە رووداوی گوت، پەرلەمانی عێراق درێژکردنەوەی ماوەی کارکردنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی تاوەکو 06-01-2025 پەسندکرد، ئەوەش بەمەبەستی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
 
لەلایەکی دیکە، فراکسیۆنی یەکێتی داوا دەکات رۆژانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و دەستپێکردنی شاڵاوەکانی ئەنفال لە عێراق بکرێنە پشووی فەرمی سەرتاسەری.
 
پرۆژەیاسای پشوورە فەرمییەکان کە خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ کراوە و لە بەرنامەی کاری ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقە، بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێ.
 
چرۆ حەمەشەریف، کە هاوکات ئەندامی لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسییە لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، فراکسیۆنی یەکێتی بە نووسراوی فەرمی داوایکردووە، 16-3 رۆژی کیمیاییبارانکردنی هەڵەبجە و 14-4 رۆژی دەستپێکردنی شاڵاوەکانی ئەنفال ساڵانە لە سەرتاسەری عێراق بکرێنە پشووی فەرمی.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی زۆنگاوەکانی عێراق.

کشتوکاڵی پارێزگای زیقار: ئاوی زۆنگاوەکان بۆ نزیکەی 75 سانتیمەتر بەرزبووەتەوە

سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵی پارێزگای زیقار دەڵێ، بەهۆی شەپۆلی ئەم دواییەی بارانبارینەوە ئاستی ئاو لە زۆنگاوەکان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و ئاماژە بەوەش دەکات، ئەم بەرزبوونەوەیەی ئاو "ئومێدی لای دانیشتووانی ناوچەکە، بەتایبەتی ئاژەڵداران و جووتیاران بۆ بووژانەوەی ژینگەیی و ئابووری دروستکردووە."