مانگی رابردوو لە عێراق 5665 جیابوونەوەی هاوژینان لە دادگاکان تۆمارکراون

22-05-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

مانگی رابردوو لە پارێزگاکانی عێراق و پارێزگای کەرکووک، زیاتر 28 هەزار گرێبەستی هاوژینی و زیاتر لە پێنج هەزار جیابوونەوە لە دادگەکان تۆمارکراون. 
 
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، رۆژی چوارشەممە 21ـی ئایاری 2025، ئاماری گرێبەستی هاوژینی و جیابوونەوە لە چواردە پارێزگای عێراق و کەرکووکی بۆ مانگی نیسان بڵاوکردەوە، بەگوێرەی ئامارەکە 28 هەزار و 853 گرێبەستی هاوژینی و پێنج هەزار و 665 جیابوونەوە لە دادگەکان تۆمارکراون. 
 
سروە محەممەد، جێگری سەرۆکی لیژنەی ژنان، خێزان و منداڵان لە پەرلەمانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، جگە لەو ئامارە زۆر پرۆسەی دیکەی هاوژینی و جیابوونەوە لە دادگەکان تۆمار ناکرێن، بەتایبەتی لە ناوچە دوورە دەستەکان.
 
سروە محەممەد گوتی: "زۆرجار هاوژین هەیە دوو منداڵ بۆ سێ منداڵیان دەبێت ئینجا لە دادگەکان گرێبەستی هاوژینی تۆمار دەکەن، یاخود جیابوونەوەکان زۆرجار لە رێگەی هۆزایەتی دەکرێت نەک لایەنە فەرمییەکان."
 
سەبارەت بە هۆکاری جیابوونەوەکان، ئەو پەرلەمانتارە گوتی، هۆکارەکان زۆرن، بەڵام دیارترینیان بەشوودان لە تەمەنێکی کەمدا، کێشە کۆمەڵایەتییەکان، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و باری ئابوورین.
 
ئاماری جیابوونەوە و هاوژینی لە مانگی نیساندا بەپێی پارێزگاکان:
 
بەغدا/رەسافە

 

گرێبەستی هاوژینی: 4294، جیابوونەوە: 854 
 
بەغدا/کەرخ
 
گرێبەستی هاوژینی: 2857
جیابوونەوە: 1056
 
نەینەوا
 
گرێبەستی هاوژینی: 2842
جیابوونەوە: 452
 
دیالە
 
گرێبەستی هاوژینی: 1246
جیابوونەوە: 198
 
بابل
 
گرێبەستی هاوژینی: 1869
جیابوونەوە: 191
 
نەجەف
 
گرێبەستی هاوژینی؛ 3425
جیابوونەوە: 224
 
کەرکووک
 
گرێبەستی هاوژینی: 1073
جیابوونەوە: 198
 
زیقار
 
گرێبەستی هاوژینی: 1598
جیابوونەوە: 193
 
ئەنبار
 
گرێبەستی هاوژینی: 1475
جیابوونەوە: 349
 
بەسڕە
 
گرێبەستی هاوژینی: 2217
جیابوونەوە: 670
 
واست
 
گرێبەستی هاوژینی: 1066
جیابوونەوە: 150
 
سەلاحەدین
 
گرێبەستی هاوژینی: 1113
جیابوونەوە؛ 207 
 
موسەننا
 
گرێبەستی هاوژینی: 691
جیابوونەوە: 96
 
میسان
 
گرێبەستی هاوژینی: 894
جیابوونەوە: 257
 
کەربەلا
 
گرێبەستی هاوژینی: 1284
جیابوونەوە؛ 304
 
قادسیە
 
گرێبەستی هاوژینی: 909
جیابوونەوە: 266
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق

قاسم ئەعرەجی: خەڵاتەکەی یانەی زاخۆ دەستکەوتێکی شەرەفمەندانە و جێگەی شانازییە

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق پیرۆزبایی لە یانەی وەرزشیی زاخۆ دەکات بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی "باشترین هاندەری جیهان" لەلایەن فیفاوە و دەڵێت، ئەو دەستکەوتە بەرجەستەکردنی واتاکانی مرۆڤایەتییە.