بەرپرسێکى حیزبى بەعس لەسەر کوشتنى 198 کەس سزاى لەسێدارەدانی بۆ دەرکرا

22-05-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دادگەى باڵاى تاوانەکانى عێراق بڕیارى سزاى لەسێدارەدانى بۆ بەرپرسێکى پێشووى حیزبى بەعس دەرکرد، بە تاوانى کوشتنى 198 کەس لە دانیشتووانى شارى بەلەد.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ى ئایارى 2025 ئەنجوومەنى باڵاى دادوەریى عێراق وردەکاریى ئەو بڕیارەى بڵاوکردەوە و دەڵێت، خەیروڵڵا حەمادى ئەو بەرپرسەى حیزبى بەعسە کە لەسەر ئەو رووداوە سزاى لەسێدارەدانى بۆ دەرکرا.
 
ساڵى 1981 زیاتر لە 198 کەس لە دانیشتووانى شارى بەلەد کە ئێستا قەزایە لە سنوورى پارێزگاى سەلاحەددین، لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانى دەسەڵاتى پێشووى حیزبى بەعس بە تاوانى ئەندامێتیى حیزبى دەعوە کوژران.
 
ئەوکات خەیروڵڵا حەمادى، بەڕێوەبەرى ئەمنیى بەلەد بووە، تۆمەتبار کراوە بەوەى بەشدار بووە لە کوشتنى ئەو هاووڵاتییانە و شاردنەوەى تەرمەکانیان لە گۆڕى بەکۆمەڵدا.
 
رۆژی 26ى کانوونى یەکەمى 2025 دەزگاى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق دانپێدانانى خەیروڵڵا حەمادى بڵاوکردەوە، کە لەلایەن دەزگاکەوە دەستگیر کرا.
 
سزاى لەسێدارەدانەکە لە دژى خەیروڵڵا حەمادى بە پشتبەستن بووە بە چەند بڕگەیەکى مادەى 421ى یاساى سزادانى عێراقی، کە تایبەتن بە هەڕەشەى کوشتن و ئەشکەنجەدان و دەستگیرکردن و تاوانکردن بە ئامانجى تۆڵەسەندنەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."