رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازیی عێراق، دەستگیرکردنی 15 کەسی بە تۆمەتی تیرۆر لە پارێزگاکانی ئەنبار، سەلاحەددین و نەینەوا راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریی سەربازیی عێراق لە وەزارەتی بەرگریی رۆژی پێنجشەممە، 22-06-2023 لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، پاڵپشت بە زانیاریی وردی هەواڵگری، هێزەکانیان چەند بۆسەیەکیان داناوە لە ناحیەی بەعاج، ناوچەکانی رەشاد و عێسیە، بازگەکانی شەهید سەبهان و وەجبات.
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریی سەربازیی عێراق دەڵێت، "لەو ئۆپەراسیۆنانەدا لە قەزاکانی رەبیعە، گەرمە، قائیم، شەرگات و موسڵ 15 تیرۆریست دەستگیرکران، کە بەپێی مادەی 4ی تیرۆر داواکرابوون، دواتر بەپێی رێکاری پێویست رادەستی لایەنی پەیوەندار کراون".
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رۆژی سێشەممە، 13-06-2023، لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە: "بەپێی زانیاری و بەڵگەنامەکان، کەسانی لە یاسادەرچوو، هێرشی پچڕپچڕ لە دژی هێزە ئەمنییەکان دەکەن و هێزەکانیان لە کەرکووک رێکخستووەتەوە بۆ تیرۆرکردنی ئەوانەی سەر بە سوپا و پۆلیسن لە حەویجە و ریاز و مولتەقا".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ