سەییدوشوهەدا کوژرانی چەکدارێکی لە سنووری عێراق و سووریا راگەیاند

22-06-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە سنووری عێراق و سووریا هێرش دەکرێتە سەر گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران. کەتائیبی سەییدوشوهەدا دەڵێت، هێرشەکە لە لایەن ئەمریکاوە کراوە و چەکدارێکی کوژراوە.
 
رۆژی شەممە 22-06-2024، کەتائیبی سەییدوشوهەدا کە گرووپێکی چەکداری شیعەی عێراقە لە راگەیێندراوێکدا گوتی، رۆژی هەینی ئۆتۆمبێلێکیان لە لایەن هێزەکانی ئەمریکاوە بۆردوومانکراوە و لە ئەنجامدا چەکدارێکیان بەناوی عەبدوڵڵا رەزاق سافی کوژراوە.
 
کەتائیبی سەییدوشوهەدا وێنەی چەکدارە کوژراوەکەشی بڵاوکردوەتەوە.
 
بڵاوکردنەوەی راگەیێندراوەکە لە کاتێکدایە، شەوی رابردوو چەند ئامانجێک لە پارێزگای دێرەزووری سووریا نزیک لە سنووری عێراق بۆردوومانکران؛ تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی هێرشەکەی لەئەستۆ نەگرتووە.
 
سەرچاوە خۆجێییەکان باس لەوە دەکەن، بۆردوومانەکە چەند ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری کردووەتە ئامانج کە چەکی بۆ گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران بۆ شارۆچکەی بوکەمال لە دێرەزوور گواستوەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."