عێراق: هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران هەڕەشەیەکی مەترسیدارە بۆ ئاسایشی ناوچەکە

22-06-2025
نەهرۆ محەممەد
نیشانەکردن جەنگی ئێران و ئیسرائیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

حکومەتی عێراق لە راگەیێندراوێکدا نیگەرانیی قووڵی خۆی دەربڕی و هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی نێو خاکی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی سەرکۆنە کرد و رایگەیاند، ئەو پەرەسەندنە سەربازییە "هەڕەشەیەکی مەترسیدارە بۆ سەر ئاسایش و ئاشتی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست."
 
لە راگەیێندراوەکەدا، کە ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی حوزەیرانی 2025 باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق بڵاویکردووەتەوە، هاتووە: "عێراق بەتەواوی بەکارهێنانی هێز لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان رەتدەکاتەوە و داوای رێزگرتن لە سەروەریی وڵاتان و هێرشنەکردنە سەر دامەزراوە گرنگەکانی دەکات، بەتایبەتی ئەوانەی لەژێر چاودێریی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمدان و بۆ مەبەستی ئاشتییانە بەکاردەهێندرێن."
 
حکومەتی عێراق جەختی لەوە کردووەتەوە "چارەسەری سەربازی ناتوانێت جێگرەوەی دیالۆگ و دیپلۆماسی بێت" هەروەها پێیوایە، "بەردەوامبوونی ئەم هێرشانە دەبێتە هۆی پەرەسەندنێکی مەترسیدار کە دەرەنجامەکانی سنووری هەموو وڵاتێک تێدەپەڕێنێت و کاریگەری لەسەر سەقامگیریی ناوچەکە و جیهان دەبێت."
 
گوتەبێژی حکومەتی عێراق دەڵێت، "جەنگەکان جگە لە وێرانکاری شتێکی دیکە بەجێناهێڵن و پێویستە بەرپرسیارێتیی هێزە گەورەکان و رێکخراوە نەتەوەییەکان لەسەر دوورخستنەوەی جیهان بێت لە قەیرانی زیاتر، نەک هەڵگیرساندنی."
 
@rudaw.official

ئێران بە دەیان مووشەک هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و یەکێک لە مووشەکەکان لەنێو حەیفا دەدات

♬ original sound - Rudaw
حکومەتی عێراقدا داوای هێورکردنەوەی دەستبەجێ و کردنەوەی کەناڵی دیپلۆماسیی بەپەلە دەکات بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە و کارکردن بۆ دامرکاندنەوەی قەیرانەکە، بە شێوەیەک کە ئاسایشی هاوبەش بپارێزرێت و رێز لە یاسای نێودەوڵەتی و گەڵاڵەنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بگیرێت."
 
بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە، 22ی حوزەیرانی 2025، ئەمریکا لە رێگەی فرۆکەی جەنگی  پێشکەتوو ناسراو بە فرۆکەی تارمایی بی 52 و بە بۆمبی حەشارشکێنی GBU-57 و، شەش بۆمبی لەو سێ دامەزراوەیە داوە و بەگوتەی ترەمپ زیانی گەورەی پێگەیاندوون.

 

 

 
@rudaw.official

دۆناڵد ترەمپ بەم شێوەیە هاتە پێش کامێرا و رایگەیاند، لە بنکە ئەتۆمییەکانی ئێرانیان داوە

♬ original sound - Rudaw

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی لایەنەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی

چوارچێوەی هاوئاهەنگی سەرکۆنەی هێرشەکەی حمس دەکات

چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەڵێ، "بە تووندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو تاوانە تیرۆریستییە دەکەین کە نوێژخوێنانی لە مزگەوتی ئیمام عەلی کوڕی ئەبی تالیب (سڵاوی خوای لێبێت) لە شاری حمسی سووریا کردە ئامانج و لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی بوونە قوربانی."