گوتەبێژى سوودانى لەبارەى رووداوەکانى سلێمانى: پێویستە رێکارى یاسایی و دادوەرى بگیرێتەبەر

22-08-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژى فەرماندەى گشتیى هێزە چەکدارەکانى عێراق لەبارەى رووداوەکانى سلێمانى رایگەیاند، پێویستە لایەنە پەیوەندارکان رێکارى یاسایی و دادوەرى بگرنەبەر.  دەشڵێت "بەرژوەندى پارێزگاى سلێمانى و ئاسایش و ئارامى خەڵکەکەى و هەرێمى کوردستان و عێراق لەسەروو هەموو شتێکەوەیە".
 
سەباح نوعمان، گوتەبێژى محەممەد شیاع سوودانى، فەرماندەى گشتیى هێزە چەکدارەکانى عێراق، ئەمڕۆ هەینی 22-08-2025 راگەیێندراوێکی لەبارەی رووداوەکانی سلێمانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "لە دواى رووداوە نەخوازراوەکانى سلێمانى، جەخت لەوە دەکەینەوە کە پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان رێکارى یاسایی و دادوەرى بگرنەبەر و گرنگە ئەو رێکارانە بەبێلایەنى تەواو و شەفاف ئەنجام بدرێت دوور لە هەر دیاردەیەکى چەکدارى یان تۆقاندنى هاووڵاتیان."
 
سەباح نوعمان لە راگەیێنراوێکدا ئاماژەى بەوەداوە: "بەرژوەندیى پارێزگارى سلێمانى و ئاسایش و ئارامى خەڵکەکەى و هەرێمى کوردستان و عێراق لەسەروو هەموو شتێکەوەیە". 
 
نزیکەی کاژێر 04:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ 22ـی ئابی 2025، ژمارەیەک هێزی ئەمنیی لە سلێمانی هێرشیان کردەسەر هۆتێل لالەزار، دوای نزیکەی چوار کاژێر رووبەڕووبووەنەوە لاهوور شێخ جەنگی سەرۆکى بەرەى گەل و دوو لەبراکانى دەستگیرکران.
 
گوتەبێژى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق دەڵێت: "حکومەت دوو دڵ نابێت لە کۆتاییهێنان بە فیتنەگێڕى و پتەوکردنى ئاسایشى کۆمەڵایەتى و رەخساندنى سەقامگیرى".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە