چاوەڕوان دەکرێ ئەمڕۆ شرۆڤەى ئەنجوومەنى دەوڵەت بگاتە ئەمیندارێتى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق

22-09-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

چاوەڕوان دەکرێ ئەمڕۆ نووسراوى شرۆڤەى ئەنجوومەنى دەوڵەت لەبارەى بڕى داهاتى نانەوتى رادەستکراوى هەرێى کوردستان بە حکومەتی عێراق بگاتە ئەمیندارێتى گشتى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق. هەڵسەنگاندنى هەولێر وایە ئەو شرۆڤەیە وادەکات 100٪ رسووماتى نێوخۆیی و 50٪ى گومرگ بۆ هەرێمى کوردستان بگەڕێتەوە.
  
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی تۆڕی میدیایی رووداو لە سەرچاوەیەکی بەرپرسی ئەنجوومەنی دەوڵەت لە عێراق دەستی کەوتوون، چاوەڕوان دەکرێ ئەمڕۆ دووشەممە، 22ی ئەیلوولی 2025، نووسراوی ئەو ئەنجوومەنە سەبارەت بە شرۆڤەی یاسایی بڕی داهاتی نانەوتیی رادەستکراوی هەرێمی کوردستان بە حکومەتی عێراق بگاتە ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران.
 
لە 22ی ئەیلوولی 2025دا سەرچاوەیەکی بەرپرسی ئەو ئەنجوومەنە بە رووداوی راگەیاند: "رۆژی یەکشەممە لەبەر رێکارە کارگێڕییەکان فریانەکەوتین نووسراوەکە بنێردرێ؛ بڕیارە ئەمڕۆ بنێردرێ."
 
9ی ئەیلوولی 2025 ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بۆچوونی ئەنجوومەنی دەوڵەت وەربگرێ لەبارەی ناکۆکییەکی یاسایی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر داهاتی نانەوتی و رێژەکەی.
 
رووداو بەدواداچوونی بۆ ئەم پرسە لە رێگەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کردووە و ئەوەی پێیان گەیشتووە ئاماژە بەوە دەکات، شرۆڤەی ئەنجوومەنی دەوڵەت بەو ئاراستەیە دەبێ کە بڕی داهاتی رادەستکراو بەو شێوازە بێت 100٪ی رسوماتی دەروازە سنوورییەکان و 50٪ى گومرگ لە هەرێمى کوردستان رادەستى حکومەتى فیدراڵى بکرێت.
 
هەر بە گوێرەى ئەو هەڵسەنگاندنە، 100٪ی ئەو رسوماتانەی هەرێمی کوردستان کە بەگوێرەی یاسای حکومەتی هەرێمی کوردستان دیاریکراوە بۆ هەرێمی کوردستان دەبێ، بەڵام 50٪ی داهات و رسوماتی دامەزراوە فیدراڵییەکان رادەستی بەغدا دەکرێ کە فەرمانگەکانى پاسپۆرت، کارتى نیشتمانى و چەند دامەزراوەیەکى دیکە دەگرێتەوە.
 
رێککەوتن لەسەر رێژەی داهاتی نانەوتیی رادەستکراو یەکێکە لە بەربەستەکانی بەردەم رێککەوتنی کۆتایی لەبارەی ناردنی مووچەی مانگەکانی تەممووز و دواتری هەرێمی کوردستان.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

پارێزگای نەینەوا: 40٪ـی کارەباکەمان بە نایاسایی بە فیڕۆ دەچێت

سەرۆکی لیژنەی وزە لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا رایگەیاند، نزیکەی 40%ـی کارەبای پارێزگاکە "ون دەبێت" و بەشێکی زۆری خەڵک و شوێنە گشتییەکان بە نایاسایی کارەبایان راکێشاوە؛ دەشڵێت: "دەستوەردانی سیاسی رێگرە لە لادانی سەرپێچییەکان."