رووداو دیجیتاڵ
محەممەد شیاع سوودانی و محەممەد بن سەلمان بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و سعودیە و ئامادەکارییەکان بۆ بەستنی لووتکەی ئیسلامی تاوتوێ دەکەن.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 22-10-2024 محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە تەلەفۆن لەگەڵ محەممەد بن سەلمان، جێنشینی شای سعودیە قسەی کرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، "پەیوەندیی دووقۆڵی، چۆنێتیی بەهێزکردن و بەرەوپێشبردنی ئەو پەیوەندییانە لە بوارە جیاوازەکان باسکرا."
"پەرەپێدانی کاری کۆمپانیاکانی هەردوو وڵات، هاوئاهەنگی لە هەڵوێستەکان لەپێناو رووبەڕبوونەوەی ئاڵنگارییەکان بە شێوەیەک لە خزمەت بەرژەوەندیی هەردوو وڵات بێت" بەشێکی دیکەی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە بوو.
سوودانی و بن سەلمان ئامادەکاریی بەستنی لووتکەی ئیسلامییان تاوتوێ کرد.
محەممەد خەریف، سەرۆکی ئەنجوومەنی بازرگانیی سعودی - عێراقی، رۆژی 10-07-2024 گوتی، قەبارەی بازرگانیی نێوان ئەو دوو وڵاتە گەیشتووەتە ملیارێک و 330 ملیۆن دۆلار.
لە نیسانی ئەم ساڵدا سعودیە و عێراق 12 یاداشتی لێکتێگەیشتنیان واژۆکرد بە مەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکان.
لە کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوودا عێراق و سعودیە رێککەوتنێکی هاوبەشیان بۆ وەبەرهێنان لە کەرتی تایبەت واژۆ کرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ