بەخێوکردنی ماسی لە حەوزە قوڕاوییەکان قەدەخە کرا

22-10-2025
گەشاو خالید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی لە نێوەڕاست و باشووری عێراق، بڕیاری قەدەخەکردنی بەخێوکردنی ماسیی لە حەوزە قوڕاوییەکان دا.
 
بەگوێرەی بەیاننامەی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، "ئەنجوومەنی وەزیران، رۆژی سێشەممە 21ی تشرینی یەکەمی 2025 چەند بڕیارێکی تایبەت بە دۆخی ئاوی لە پارێزگاکانی نێوەڕاست و باشوور پەسند کرد، کە کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر ژینگە و ئابووریی ناوچەکە دەبێت."
 
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، "وەزارەتی کشتوکاڵ ئیدی مۆڵەتی حەوزە قوڕاوییەکانی بەخێوکردنی ماسی نوێ ناکاتەوە، ئەم بڕیارە لە 21ی تشرینی دووەمی 2025ەوە دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە و ناچارن پڕۆژەکانی بەخێوکردنی ماسی بگۆڕن بۆ سیستمی داخراو، کە کاریگەرییەکی کەمتری لەسەر بەکارهێنانی ئاو هەیە."
 
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، "وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانییەکان راسپێردراون، هەڵمەتێکی فراوان بۆ چاککردنەوەی ئەو بۆڕییە سەرەکی و لاوەکییانەی گواستنەوەی ئاو لە سەرجەم پارێزگاکان دەستپێبکەن، کە تێکشکاون یان دزەیان تێدایە، ئەمەش بە ئامانجی کەمکردنەوەی بەفیڕۆچوونی ئاو و دابینکردنی ئاوی خاوێن بۆ هاووڵاتییان."
 
خالید شیمال، گوتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق، رۆژی 13-10-2025 بە رووداوی راگەیاندبوو، "ئەم ساڵ بە سەختترین ساڵی ئاو لە مێژووی عێراق دادەنرێ و لە ساڵی 1933ەوە بێبارانی لەم جۆرەی بە خۆیەوە نەبینیوە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەرکردەکانی سوننە لە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی

لایەنە سوننەکان لەسەر دیدگەیان بۆ بەڕێوەبردنی دەوڵەت رێککەوتن

عەزام حەمدانی، ئەندامی هاوپەیمانیی عەزم بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەو پەڕەیە تایبەتە بە پشک و ماف و دیدگەی سوننە لە حکومەتی داهاتووی عێراق. ئەو پەڕەیە لەگەڵ هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی تاوتوێ دەکرێت."