خاچی سووری نێودەوڵەتی: زیاتر لە 52 هەزار سەربازی عێراقی و 12 هەزار سەربازی ئێرانی بێسەروشوێنن

22-10-2025
گەشاو خالید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

خاچی سووری نێودەوڵەتی دەڵێ، زیاتر لە 52 هەزار سەربازی عێراقی و 12 هەزار سەربازی ئێرانی لە ئەنجامی جەنگی هەشتاکانی سەدەی رابردوودا بێسەروشوێنن و هەوڵەکان بۆ زانینی چارەنووسیان بەردەوامە. 
 
بەگوێرەی خاچی سووری نێودەوڵەتی، تاوەکو ئێستا عێراق و ئێران پاشماوەی زیاتر لە 5 هەزار و 324 رووفاتیان ئاڵوگۆڕ کردووە کە 4 هەزار و 213 رووفاتیان ئێرانی بوون و هەزار و111ەکەی دیکە عێراقی بوون. 
 
ئەڤین یاسین، بەرپرسی راگەیاندنی لقی هەرێمی کوردستانی خاچی سووری نێودەوڵەتی بە رووداوی راگەیاند، "پرۆسەی ئاڵوگۆڕی بێسەروشوێنبووان لەنێوان عێراق و ئێران بەپێی میکانیزمێکی سێ قۆڵی بەڕێوەدەچێ، ئەوەش لەسەر بنچینەی یاداشتێکی لێکتێگەیشتن کە ساڵی 2008 واژۆ کرا و کۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سووریش ئاسانکاری بۆ دەکرێ بۆ ناسینەوەی بێسەروشوێنبووان و گەڕاندنەوەی روفاتەکان بۆ کەسوکاریان لەنێوان هەردوو وڵات."
 
ئەڤین یاسین گوتی، "لیژنە پەیوەندیدارەکان لە هەردوو وڵات بەردەوام پرۆسەی گەڕانی مەیدانی ئەنجام دەدەن. دوای دۆزینەوەی روهەر رووفاتێک، رێکارە یاسایی و پێویستەکان ئەنجام دەدرێن و دوای دڵنیابوون لە ناسنامەکان لە لایەن وەزارەتی بەرگریی عێراقەوە پرۆسەی ئاڵوگۆڕکردنەکە بە سەرپەرشتی خاچی سووری نێودەوڵەتی رێکدەخرێت."
 
بەرپرسی راگەیاندنی لقی هەرێمی کوردستانی خاچی سووری نێودەوڵەتی گوتیشی، "دوایین پرۆسەی ئاڵوگۆڕ لە 5ی تشرینی یەکەمی 2025 ئەنجامدرا کە تێیدا رووفاتی 70 سەربازی عێراقی و 48 سەربازی ئێرانی لە رێگەی دەروازەی سنووریی شەلامچە کرا."
 
ئەڤین یاسین گوتی، "خاچی سووری نێودەوڵەتی لە ساڵی 2010ەوە ئاسانکاری بۆ ئاڵوگۆڕکردنی زیاتر لە 5,300 رووفات لەنێوان هەردوو وڵات کردووە؛ هێشتا هەزاران خێزانیش چارەنووسی خۆشەویستەکانیان نازانن. ئێمە بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیکردنی لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ پێشکەشکردنی وەڵام بەم خێزانانە."
 
بە گوتەی بەرپرسی راگەیاندنی لقی هەرێمی کوردستانی خاچی سووری نێودەوڵەتی، "وەزارەتی بەرگریی عێراق دوای هەموو پرۆسەیەکی ئاڵوگۆڕکردنی رووفاتەکان، ناوەکان لە پەڕەی فەرمیی خۆی بڵاودەکاتەوە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەرکردەکانی سوننە لە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی

لایەنە سوننەکان لەسەر دیدگەیان بۆ بەڕێوەبردنی دەوڵەت رێککەوتن

عەزام حەمدانی، ئەندامی هاوپەیمانیی عەزم بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەو پەڕەیە تایبەتە بە پشک و ماف و دیدگەی سوننە لە حکومەتی داهاتووی عێراق. ئەو پەڕەیە لەگەڵ هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی تاوتوێ دەکرێت."