رووداو دیجیتاڵ
دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق دەڵێت، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.4 پلە شاری تکریتی لە پارێزگای سەلاحەدین هەژاندووە.
ئەمڕۆ شەممە، 22ـی تشرینی دووەمی 2025، عامر جابری، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بوومەلەرزەکە کاژێر 07:29ی ئێوارەی ئەمڕۆ روویداوە.
بوومەلەرزەکە لە باکووری رۆژهەڵاتی شاری تکریت لە دووریی 35 کیلۆمەتر روویداوە.
عامر جابری گوتی، "زۆربەی دانیشتووانی ئەو ناوچانە هەستیان بە بوومەلەرزەکە کردووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و مادی نەبووە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ