رووداو دیجیتاڵ
هێزە ئەمنییەکانى عێراق ئەو کەسەیان دەستگیرکرد کە شێخى هۆزێکى لە مەیسان رفاند و لە دواى سووتاندنى ئۆمبێلەکەى، تەرمەکەى شاردبووەوە.
سێشەممە 23-01-2024، ئاژانسى هەواڵگرى و لێکۆڵینەوەکانى فیدڕاڵى سەر بە وەزارەتى ناوخۆى عێراق دەستگیرکردنى ئەو کەسەى راگەیاند کە چەند رۆژێک لەمەوبەر شێخى هۆزێکى لە پارێزگاى مەیسان رفاند و کوشتى و ئۆتۆمبێلەکەشی سووتاند.
محەممەد زهێباوى، یەکێک لە شێخەکانى هۆزى زهێباوى لە مەیسان، 18ى کانوونى دووەمى 2024 بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە رفێندرا، 22ى کانوونى دووەم تەرمەکەى هەر لەو پارێزگایە دۆزرایەوە.
بە گوێرەى ئەو ئاژانسە، تۆمەتبارەکە دانى بەوەدا ناوە کە لەدواى کوشتنى محەممەد زهێباوى و سووتاندنى ئۆتۆمبێلەکەى، تەرمەکەى شاردووەتەوە.
محەممەد زهێباوى ئەندامى رەوتى حیکمە بوو کە عەممار حەکیم سەرۆکایەتى دەکات.
بەگوێرەى ئەو زانیارییانەى دەست تۆڕى میدیایی رووداو کەتوون، تەرمى زهێباوى لە نزیک شوێنى سووتاندنى ئۆتۆمبێلەکەیەوە دۆزراوەتەوە، یەکێک لەو کەسانەى بەشداربووە لە پرۆسەی رفاندن و کوشتنەکەدا هاوڕێى کوژراوەکە بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ