لیژنەیەکی "مەترسیدار" لە پەرلەمانی عێراق زیاد دەکرێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پەرلەمانی عێراق  لیژنەی دەروازە سنوورییەکان زیاد دەکات، ئەمەش بۆ رێگریکردنە لە گومرگ و دەروازەی نایاسایی. پەرلەمانتارێکی کورد دەڵێت، "پێکهێنانی ئەو لیژنەیە مەترسیدارە بۆ دەستوەردان لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان."
 
ئەو لیژنەیە لە 17ی شوباتی 2026 لە پەرلەمان دەنگی لەسەر دراوە و ناوی "لیژنەی دەروازە سنوورییەکان و پاراستنی بەرهەمی نێوخۆیی"یە.
 
سەلوان ئاکرەیی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند: "پاساوی پەرلەمانتاران بۆ زیادکردنی ئەو لیژنەیە ئەوە بوو کە گومرگ و دەروازەی سنووریی نایاسایی لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور هەیە، تاوەکو لە رێگەی لیژنەکەوە بتوانن چاودێریی ئەو پرسە بکەن."
 
25 لیژنەکەی خولی پێنجەمی پەرلەمان، لەم خولەدا کرایە 22 لیژنە، ئەمە یەکەمجارە لیژنەی دەروازە سنوورییەکان زیاد بکرێت.
 
شیروان دوبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی، دانانی ئەو لیژنەیە بە "مەترسی" دەزانێت و بە رووداوى گوت: "دەیانەوێت لە رێگەی ئەو لیژنەیەوە چاودێریی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بکەن و هەوڵ بدەن بیخەنە ژێر دەسەڵاتی خۆیانەوە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نووری مالیکی

نووری مالیکی: لە بەربژێربوون بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق ناکشێمەوە

نووری مالیکی، بەربژێری پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، بە هیچ شێوەیەک لە بەربژێربوون بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە ناکشێتەوە، تەنانەت دوای هەڕەشەکانی ئەمریکا بە بڕینی هەموو هاوکارییەکانی بۆ عێراق، ئەگەر ئەو بگەڕێتەوە بۆ دەسەڵات