لە ئەنبار درۆنێکی بۆمبڕێژکراو بە چەکدارانی حەشد دا تەقییەوە و بریندار هەیە

23-04-2025
مالیک محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە ئەنبار فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بە لیوایەکی حەشدی خێڵەکی دا تەقییەوە و برینداربوونی چەکدارانی حەشدی لێکەوتەوە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، 23ـی نیسان، عەبدوڵڵا جغێفی، راوێژکاری فالح فەییاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی بۆ کاروباری ئەنبار بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەمڕۆ لە رۆژئاوای بیابانی ئەنبار، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو کە پاشماوەی جەنگی بوو، لە کاتی گواستنەوەی بۆ پووچەڵکردنەوەی لەلایەن لیوای 54ی حەشدی خێڵەکی، تەقییەوە و بەهۆیەوە فەرماندەیەکی هەواڵگریی حەشد بریندار بوو."
 
بەڵام سەعد غازی، سەرۆکی لیژنەی ئەمنیی پارێزگای ئەنبار بە رووداوی گوت، "ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە خۆی کەوتبووە خوارەوە و چەکدارانی حەشدی خێڵەکی تەقەیان لێکردووە و تەقاندوویانەتەوە، هێشتا دیاریش نییە لەکوێوە ئاراستەکراوە."
 
رووداوەکە لە ناوچەی رەزازە روویداوە، کە دەکەوێتە سنووری نێوان ئەنبار و کەربەلا.
 
وەک سەعد غازی دەڵێت، بەگوێرەی ئەوەی باس دەکرێت، 4 بۆ 5 چەکداری حەشدی خێڵەکی بەهۆی تەقینەوەی درۆنەکە برینداربوون، "بەڵام هێشتا پشتڕاست نەکراوەتەوە."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی بەسرە لە ئاسمانەوە

نەتەوە یەکگرتووەکان پڕۆگرامێکی 1.3 ملیار دۆلاری لە عێراق پەسند دەکات

یوسف موئەیەد، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا لە وەزارەتی ژینگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "پڕۆگرامەکەی عێراق پێنج ساڵەیە و کۆمەڵێک پڕۆژەی جیاواز لەخۆدەگرێت، کە وەزارەتەکانی کشتوکاڵ، شارەوانی، سەرچاوە ئاوییەکان و چەند دەستە و بەڕێوەبەرایەتییەکی دیکە تێیدا بەشدار دەبن."