27 برینداری غەززە بۆ وەرگرتنی چارەسەر گەیشتنە عێراق

23-05-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

یەکەم کاروانی بریندارانی فەلەستینی لە رێگەی فڕۆکەیەکی سەربازی گەیشتە عێراق. 
 
لە چوارچێوەی هەڵمەتی فریاکەوتنی غەززە، کە حکومەتی عێراق رایگەیاندووە، بە بڕیاری محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و ساڵح حەسناوی وەزیری تەندروستیی عێراق، ئێوارەی چوارشەممە (22-5-2024) یەکەم کاروانی بریندارانی فەلەستینی لە رێگەی میسرەوە بە فڕۆکەی سەربازی گەیشتە عێراق.
 
بریندارەکان 27 کەسن، 42 کەس یاوەریانن و لە نەخۆشخانەی خانەی پەرستاریی تایبەت لە شاری پزیشکی یەکەم لە بەغدا، چارەسەر وەردەگرن.
 
دکتۆر هانی موسا عقابی، بریکاری وەزارەتی تەندروستیی عێراق کە بە نوێنەری وەزیری تەندروستی لە پێشوازیی بریندارەکاندا بوو، گوتی "بریندارەکان ژن، منداڵ و بەتەمەنن، وەزارەتی تەندروستی هەموو پێویستی و رێکارێکیان بۆ دەگرێتەبەر." 
 
هەر لەکاتی پێشوازی لە بریندارەکان لە فڕۆکەخانە، دکتۆر سەیف بەدر، گوتەبێژی تەندروستیی عێراق گوتی "فڕۆیەکی سەربازی عێراقی گەیشت، کە 27 بریندار و نەخۆشی کەسوکارمانی لە غەززە هەڵگرتبوو." 
 
گوتەبێژی تەندروستیی عێراق باسی ئەوە دەکات حکومەتی عێراق و وەزارەتی تەندروستی بڕیاریانداوە هەموو چاودێرییەکی تەندروستی پێویست پێشکێشی بریندارەکان بکرێت ''جا چاودێرییەکە چارەسەر، یاخود شیاندنەوەیان بێ لە نێو دامەزراوەکانی وەزارەتی تەندروستی دا".
 
جەنگی غەززە زیاتر لە حەوت مانگە بەردەوامە و بەگوێرەی بەرپرسانی تەندروستیی غەززە، زیاتر لە 35 هەزار و 500 فەلەستنی کوژراون. بەگوێرەی حکومەتی ئیسرائیلیش، لە هێرشەکەی 7ـی ئۆکتۆبەری حەماسدا بۆ سەر ئیسرائیل، هەزار و 160 کەس کوژران و لانیکەم 240ی دیکەش بەبارمتە گیراون.

 

 

  

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."