وەزارەتی دارایی عێراق: خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران دەستیپێکرد

46 خولەک له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، لە ئەمڕۆوە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق دەستیپێکرد.
 
وەزارەتی دارایی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، 23ـی ئایاری 2026 بڵاویکردەوە: "لەسەر بنەمای راسپاردەی وەزیری دارایی عێراق، لە ئەمڕۆ شەممەوە خەرجکردنی مووچەی ئەم مانگە (ئایار)ی فەرمانبەران دەستیپێکرد". 
  
ئەوە لەکاتێکدایە، وەزارەتی دارایی عێراق رۆژی چوارشەممە 20ـی ئایاری 2026 رایگەیاند، فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتەکە دەستی بە رێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی ئایاری 2026 کردووە و هەموو ئامادەکارییە پێویستەکان بۆ ئەو مەبەستە کۆتاییان هاتووە.
 
وەزارەتی دارایی عێراق داوا لە سەرجەم وەزارەتەکان، فەرمانگەکان و حکومەتە خۆجێییەکان لە پارێزگاکان کرد، پابەندی رێکارەکانی پارەدارکردنی مانگانە بن و رەچاوی خشتەی پەسندکراوی مووچە بن بۆ ئەوەی پرۆسەی خەرجکردنی مووچە بە شێوەیەکی رەوان و بێ گرفت بەڕێوەبچێت.
 
تاوەکو ئێستا دیار نییە پێش جەژن مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێ یان نا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا

عەلی زەیدی بۆ مەسرور بارزانی: ئامانجمان چارەسەرکردنی کێشەکان و گەیشتن بە رێککەوتنە

سه‌رۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زيرانی عێراق كۆبووه‌وه‌. لە کۆبوونەوەکەدا چەند پرسێک تاوتوێ کران و سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، "ئامانجمان چارەسەرکردنی کێشەکان و گەیشتن بە رێککەوتنە."