راوێژکارێکی عەلی زەیدی: تاوەکو 2 هەزار مێگاوات کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەکڕین

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
گەشاو خالید
وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا
وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە دەڵێ، عێراق چەند ساڵێکە لە وەرزی هاویندا لە رێگەی چەند کۆمپانیایەکەوە لە هەرێمی کوردستان کارەبا دەکڕێ، کە بڕەکەی لەنێوان 800 بۆ 2000 مێگاواتە.
 
رۆژی شەممە، 23ـی ئایاری 2026، عادل کەریم، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە لە کاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی کاژێر 14:00ی رووداودا رایگەیاند: "ئەو رێککەوتنە لەنێوان ئێمە و کۆمەڵێک کۆمپانیای کەرتی تایبەتدایە کە لە هەرێمی کوردستان وزە بەرهەم دەهێنن. کڕینی کارەباکە بەپێی سیستمی (TAKE AND PAY)ـە، واتە ئەگەر پێویستمان بێت کارەباکە دەیبەین و ئەگەر پێویستمان نەبێت، لێیان وەرناگرین."
 
سەبارەت بە کڕینی ئەو کارەبایە لە هەرێمی کوردستان، راوێژکارەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتی: " دوای جێبەجێکردنی سیستمی زیرەک لە هەرێمی کوردستان، زیادەیەک لە بەرهەمهێنان دروست بووە و حکومەتی عێراقیش بە نرخێکی گونجاو لێی دەکڕێ؛" گوتیشی: "ئەو کارەبایە بۆ سێ پارێزگای کەرکووک، سەلاحەدین و نەینەوا بەکاردێ، چونکە وێستگەی کارەبایان کەمە و ئەم سیستمە جیاوازە لە سیستمی گشتیی عێراق، بۆیە بۆ پارێزگاکانی دیکە سوودێکی ئەوتۆی نابێ."
 
لەبارەی بەرهەمی نێوخۆیی، عادل کەریم دەڵێ: "عێراق ئەم هاوینە پێویستی بە 60 هەزار مێگاوات کارەبایە، بەڵام توانای بەرهەمهێنانمان تەنیا 25 بۆ 28 هەزار مێگاواتە؛" ئاماژەی بەوەش کرد کە کەمبوونەوەی گازی ئێرانی کاریگەریی نەرێنی لەسەر ئاستی بەرهەمهێنانی وزە لە هاویندا دەبێت.
 
سەبارەت بە بەستنەوەی کارەبای عێراق بە وڵاتانی کەنداو، عادل کەریم گوتی: "کارەبا لە ئوردن وەردەگرین و کێشەمان نییە. کێشەی تورکیاش چارەسەر بووە و ئێستا لە تورکیایشەوە کارەبا وەردەگرین. لەگەڵ وڵاتانی کەنداویش هەندێک کێشەی تەکنیکی و زیانی وێستگەکان هەبوو. هەندێک لە وێستگەکان لە کاتی شەڕدا زیانیان بەرکەوت و پێویست دەکات سەرلەنوێ چاکبکرێنەوە تا بتوانین لە وڵاتانی کەنداو 500 مێگاوات وەربگرین بۆ پارێزگاکانی خوارووی عێراق."
 
راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە باسی لە پلانی حکومەت بۆ کڕینی کارەبا کرد و گوتی: "پلانمان هەیە بۆ 14 هەزار مێگاوات. تاوەکو ئێستا نزیکەی 4 هەزار مێگاوات گرێبەست کراوە و 10 هەزارەکەی دیکە لە دانوستاندنە و شتێکی ئەوتۆی نەماوە"؛گوتیشی :"پڕۆژەیەکی بانکی ناوەندیمان هەیە بۆ پێدانی قەرز بە هاووڵاتیان تاوەکو سیستمی وزەی خۆر لەسەر خانووەکانیان دابنێن، فەرمانگە حکومەییەکانیش دەخرێنە سەر ئەو سیستمە."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا

عەلی زەیدی بۆ مەسرور بارزانی: ئامانجمان چارەسەرکردنی کێشەکان و گەیشتن بە رێککەوتنە

سه‌رۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زيرانی عێراق كۆبووه‌وه‌. لە کۆبوونەوەکەدا چەند پرسێک تاوتوێ کران و سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، "ئامانجمان چارەسەرکردنی کێشەکان و گەیشتن بە رێککەوتنە."