دەستەی دەستپاکیی عێراق: مانگی ئایار دادگە 52 فەرمانى لە دژى بەرپرسانى پلەباڵا دەرکردووە

23-06-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دەستەى دەستپاکیى عێراق ئاشکرایکرد، لە مانگى ئایارى رابردوودا 52 فەرمانى دەستگیرکردن و بانگکردنى بۆ بەردەم دادگا لەدژى بەرپرسانى پڵەباڵاى عێراق دەرکردووە و 98 کەس لەسەر دۆسیەکانى گەندەڵى دەستگیرکراون.
 
رۆژی 22ى حوزەیرانى 2023، دەستەى دەستپاکیى عێراق رایگەیاند؛ لە مانگى ئایاردا 52 فەرمانى دەستگیرکردن و بانگکردن بۆ بەردەم دادگا لەدژى بەرپرسانى پلەباڵا بەتۆمەتى تێوەگلان لە دۆسیەکانى گەندەڵى دەرکراوە.
 
بەگوێرەى راگەیێندراوەکە، دادگەکان لەسەر دۆسیەى گەندەڵى 168 بڕیارى تۆمەتبارکردنیان دەرکردووە و 98 کەس لەسەرى دەستگیرکراون و 22 دۆسیەى هەڵاتوان و گەڕاندنەوەى پارەى بەقاچاخبراو رادەستى دەستەى دەستپاکى کراون.
 
پێشتر لە 15ى حویزەران، دەستەى دەستپاکیى عێراق رایگەیاند، لە مانگى ئایارى رابردوو 210 پرۆسەى لێکۆڵینەوەى لە گەندەڵى کردووە، کە 36 دۆسیەیان لە پارێزگاى بەسرە بووە و ئەنباریش بە 21 دۆسیە لە پلەى دووەم دایە.
 
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."