لە بابل کەسێک بە نۆ ملیۆن دینارى ساختەوە دەستگیرکرا

23-06-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی عێراق کەسێکیان لە پارێزگاى بابل دەستگیرکردووە کە نۆ ملیۆن دینارى ساختەى پێ بووە.
 
وەزارەتى ناوخۆى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، ئاژانسى هەواڵگرى و لێکۆڵینەکانى فیدراڵی سەر بەو وەزارەتە توانیویانە ئەو کەسە دەستگیر بکەن، لە دواى ئەوەى لە پارێزگاى بەسرەوە پەلکێشی پارێزگاى بابل کراوە.
 
بەگوێرەى راگەیێندراوەکە، ئەو نۆ ملیۆن دینارەی، کە ئەو کەسە ساختەى کردووە، لە جۆرەکانى 25 هەزارى و 50 هەزار دیناری بووە. دوای دەستگیرکردنی، تۆمەتبەرەکە رادەستى دادگە کراوە بۆ گرتنەرى رێوشوێنى یاسایی لەدژى.
 
بەگوێرەى یاساى ژمارە 56ى بانکى ناوەندیى عێراق، کە لە ساڵى 2004 دەرکراوە، سزای ئەوانەی پارەی ساختەیان پێدەگیرێت، بەندکردنە، کە لە پێنج ساڵ زیاتر نەبێت، لەگەڵ پێبژاردنێک، کە لە 50 ملیۆن دینار زیاتر نەبێت.
 
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."