سەرۆکی دادگەی فیدراڵیی عێراق داوای خانەنشینبوون دەکات

23-06-2025
هەڵکەوت عەزیز
هەڵکەوت عەزیز
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەندامێکی دادگەی فیدراڵیی عێراق بە رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ جاسم عمێری، سەرۆکی دادگەی فیدراڵیی عێراق بە فەرمی داوای خانەنشینبوونی کردووە. 
بە گوتەی ئەو ئەندامەی دادگەی فیدراڵیی عێراق، سەرۆکی دادگە دەست لەکار کێشانەوەی پێشکێش نەکردووە وەک ئەوەی لە هەندێک میدیا بڵاوکراوەتەوە، بەڵکو داوای خانەنشینبوونی کردووە. 
جاسم محەممەد عەبوود عمێری تەمەنی 61 ساڵە، لە ساڵی 2021 بە دەنگدانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرایە سەرۆکی دادگەی فیدراڵیی عێراق. 
پێشتر 6 ئەندامی سەرەکی و سێ ئەندامی یەدەگی ئەو دادگەیە دەست لەکار کێشانەوەیان پێشکێش کرد، بەڵام تاوەکو ئێستا دەست لەکار کێشانەوەیان قبووڵ نەکراوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەکە قوتابخانەیەکە و گوزارشت لە گەڕانەوەی ژمارەیەک قوتابی دەکات بۆ خوێندن. بە ژیریی دەستکرد دروستکراوە

راوێژکاری سوودانی: 165 هەزار قوتابی گەڕێندراونەتەوە بۆ خوێندن

راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری پەروەردە ئاشکرای دەکات، دەستپێشخەریی "گەڕانەوە بۆ خوێندن" لە دوو ساڵدا 165 هەزار قوتابیی دابڕاوی گەڕاندووەتەوە بۆ خوێندن. دەشڵێت، پڕۆژەکە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.