لە بەغدا کەسێک بە تۆمەتی بانگەشەکردن بۆ ئیسرائیل بە زیندانیکردنی تاهەتایی سزادرا

23-07-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دادگەی تاوانەکانی کەرخ، سزای زیندانیکردنی تاهەتایی بەسەر کەسێکدا سەپاند کە بەگوێرەی دادگەکە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا "بانگەشەی بۆ قەوارەی زایۆنی کردووە."
 
دادگەکە لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەش کردووە، "تاوانبار بانگەشەی بۆ بیر و هەڵسوکەوتەکانی قەوارەی زایۆنی کردووە، لە رێگەی پۆستەکانیەوە لە فەیسبووک." هەروەها، پاڵپشتیی بۆ دروستکردنی پەیوەندی کردووە لەگەڵ ئیسرائیل، لە رێگەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ.
 
بەگوێرەی دادگەی تاوانەکانی کەرخ، لە ماڵی کەسی سزادراو، دەستگیراوە بەسەر "چەندین کتێب و رۆژنامە کە بە زمانی عیبری بوون."
 
لە راگەیێندراوی دادگەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، "سزاکە بەگوێرەی مادەی 7ی یاسای بە تاواندانانی دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ قەوارەی زایۆنی بووە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."