پارێزگاری واست بەهۆی رووداوەکانی کوت دەستی لەکارکێشایەوە

23-07-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پارێزگاری واست بەهۆی رووداوەکانی شاری کوت دەستی لەکارکێشایەوە و پارێزگارێکی نوێ بۆ شارەکە هەڵبژێردرا.
 
عادل محەممەد کازم، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای واست، رۆژی 23ـی تەممووزی 2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، نامەی دەستلەکارکێشانەوەی محەممەد مەیاحی، پارێزگار، لە ئەنجوومەنی پارێزگای دەنگی لەسەردرا، بەڵام سەرجەم ئەندامانی ئەنجوومەن ئامادەی کۆبوونەوەکە نەبوون بەهۆی جیاوازی لە بۆچوونیان لەبارەی ئەو دەستلەکارکێشانەوەیە.
 
ئەو هەنگاوە بەهۆی دۆسیەی ئاگرکەوتنەوەکەی یەکێک لە باڵەخانەکانی شاری کوت بوو لە 16ی تەممووز، کە بەهۆیەوە 63 کەس گیانیان لەدەستدا.
 
محەممەد مەیاحی لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەکەیەوە دەڵێت، "وەک رێزێک بۆ خوێنی شەهیدان کە پێویستیان بە هەڵوێستێکە برینە بە ژانەکانیان ساڕێژ بکات، بە شانازییەوە دەستلەکارکێشانەوەی خۆم پێشکێشی ئەنجوومەنی پارێزگا کرد و ئەوانیش رەزامەندییان لەسەری دا."
 
دەستلەکارکێشانەوەی پارێزگاری واست، رۆژێک دوای دەرکردنی بڕیارێک بوو لەلایەن محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانەوە، بۆ ئەوەی لیژنەی لێکۆڵینەوەی لەسەر پێکبهێندرێت، بەهۆی ئەوەی سەرۆکی لیژنەی بەرگریی شارستانییە.
 
ئەنجوومەنی پارێزگای واست، هادی کەزار-یان وەک پارێزگاری نوێ لە شوێنی محەممەد مەیاحی هەڵبژارد.
 
محەممەد مەیاحی، سەرۆکی لیستی "واست ئەجمەل" بوو لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ساڵی 2023 و زیاتر لە 41 هەزار دەنگی بەدەستهێنابوو، کە زۆرترین دەنگی پارێزگاکە بوو. هادی کەزار کە جێگەی دەگرێتەوە، لە هەمان فراکسیۆنی مەیاحییە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی بووک و زاوایەک.

هاوژینی و جیابوونەوە لە عێراق کەمیکردووە

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەڵێ، لە تشرینی دووەمی 2025دا هاوژینی و جیابوونەوە بەراورد بە مانگی پێشتر کەمیکردووە. مانگی رابردوو زیاتر لە 26 هەزار گرێبەستی هاوژینی و 5 هەزار جیابوونەوە تۆمارکراون.