ئەرمەنەکان چاویان لە دابینکردنی کورسییەکە لە پەرلەمانی عێراق

24-09-2023
هەڵکەوت عەزیز
هەڵکەوت عەزیز
ئاشتی و ئارامی، دوو داخوازیی بەردەوامی نێو نزا و پاڕانەوەکانی ئەرمەنەکانە.
ئاشتی و ئارامی، دوو داخوازیی بەردەوامی نێو نزا و پاڕانەوەکانی ئەرمەنەکانە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئەرمەنەکان لەنێو پرۆسەی سیاسیی عێراقدا خۆیان بە ستەملێکراو دەبینن، بۆیە چاویان لە دابینکردنی کورسییەکە لە پەرلەمانی عێراق تاوەکو نوێنەرایەتییان بکات.
 
ئاشتی و ئارامی، دوو داخوازیی بەردەوامی نێو نزا و پاڕانەوەکانی ئەرمەنەکانە؛ سەرەتای ڤیدیۆکە کەنیسەی ئەرمەنەکانە لەبەغدا. شەڕە یەک لەدوای یەکەکان و هێرشی سەر کەنیسەکان لەلایەن گرووپە چەکدارە جیاوازەکانەوە نەیتوانتوە زەنگی کەنیسەکە رابگرێت.
 
هاکۆپ سوگاسحەقیان، بەڕێوەبەری کارگێڕیی مەترانیەی ئەرمەن - ئەرتەدۆکس دەڵێت، "مێژووی ئەرمەن مێژوییەکی کۆن و دێرینە. لەو رۆژەوەی ئامادەییمان هەبووە تاوەکو ئەمڕۆ وامان داناوە کە عێراق نیشتمانمانە، ناتوانین جیاببینەوە لە گەلانی عێراق، ئێستا گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن بۆ ئەوەی پێکهاتەی ئەرمەنی ببێتە بەشێک لەکۆتای کریستیانەکان لەپەرلەمان."
 
تاوەکو ساڵی 2004 نزیکەی 350 خێزانی ئەرمەنی لە پارێزگای بەسرە دەژیان، بەڵام ئێستا ژمارەیان بۆ 150 خێزان کەمبووەتەوە. لە پارێزگای نەینەوا لە کۆی 120 خێزان تەنیا سێ خێزان ماون، ژمارەی ئەرمەنەکانی بەغدا، لە نزیکەی 6 هەزار خێزانەوە بۆ نزیکەی 500 خێزان کەمیکردووە.
 
کیڤۆرک کاشاکیان، قەشەی کەنیسەی ئەرمەن - ئەرتەدۆکس دەڵێت، "ئێمە بەردەوام داوای ئاشتی و ئارامی بۆ عێراق و وڵاتانی جیهان دەکەین. نامانەوێت شەڕ رووبدات. لەبەر ئەوەی لە کۆتاییدا شەڕ وێرانکاری بەدوای خۆیدا دێنێت، جا چ لەنێو وڵاتێکدا بێت یانیش وڵاتێک شەڕ لەگەڵ وڵاتێکی دیکەدا بکات." 
 
هەرێمی کوردستان پەناگەیەکی ئارامی ئەرمەنەکانە، بەجۆرێک تا بەر لە شەری داعش ژمارەی ئەرمەنەکانی هەرێمی کوردستان هەزار و 500 خێزان بوون، بەڵام ئێستا ژمارەیان سێ هەزار خێزانی تێپەراندووە. 
 

 

 

 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە