کۆمیسیۆن بۆ رووداو: دابەشکردنی زیاتر لە 2.4 ملیۆن کارتی دەنگدان دەستپێدەکات

23-09-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

زیاتر لە 2.4 ملیۆن کارتی دەنگدان بۆ دابەشکردن ئامادەن و سبەی چوارشەممە دابەشکردنی بەشی یەکەمیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.
 
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 23ی ئەیلوولی 2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، دوو ملیۆن و 471 هەزار و 61 کارتی دەنگدان بۆ دابەشکردن ئامادەن.
 
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق گوتی، لیژنەی پشکنینی کارتی دەنگدان لە سەرجەم نووسینگەکانی هەڵبژاردن لە پارێزگاکانی عێراق، بە هەرێمی کوردستانیشەوە، پێکهێندراوە و کارمەندانی بنکەکانی تۆمارکردن پرۆسەی پشکنین و وردبینییان تەواو کردووە.
 
جومانە غەلای ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم بەشەی کارتی دەنگدان بەسەر سێ پۆلدا دابەش دەبێت کە بەم جۆرەیە:
 
دەنگدانی گشتی: 2,425,516 کارت
 
دەنگدانی تایبەت (هێزە ئەمنییەکان): 44,787 کارت
 
ئاوارەکان: 758 کارت
 
بە گوتەی جومانە غەلای، دابەشکردنی ئەو کارتانە لە رێگەی بنکەکانی تۆمارکردنەوە دەبێت.
 
بەگوێرەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان، ژمارەی دەنگدەران و بنکە و وێستگەکانی دەنگدان بەم شێوەیە:
 
- کۆی گشتیی ژمارەی دەنگدەران: 21,404,291 دەنگدەر
 
- ژمارەی دەنگدەرانی دەنگدانی گشتی: 20,063,773 دەنگدەر
 
- ژمارەی دەنگدەرانی دەنگدانی تایبەت: 1,313,980 دەنگدەر
 
- ژمارەی دەنگدەرە ئاوارەکان: 26,538 دەنگدەر
 
- ژمارەی بنکەکانی دەنگدانی گشتی:  8,703 بنکە
 
- ژمارەی وێستگەکانی دەنگدانی گشتی: 39,285 وێستگە
 
- ژمارەی بنکەکانی دەنگدانی تایبەت: 809 بنکە
 
- ژمارەی وێستگەکانی دەنگدانی تایبەت: 4,501 وێستگە
 
- ژمارەی بنکەکانی دەنگدانی ئاوارەکان: 97 بنکە
 
- ژمارەی وێستگەکانی دەنگدانی ئاوارەکان: 321 وێستگە
 
بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 11-11-2025 بەڕێوەبچێت. پەرلەمانی عێراق لە 329 کورسی پێکدێ کە 320ـیان گشتین و 9 کورسیشیان کۆتان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."