لە بێجی تەقینەوەیەک روویدا و چوار ئەندامی بنەماڵەیەک گیانیان لەدەست دا

23-12-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای بێجی سنووری پارێزگای سەلاحەدین، تەقینەوەیەک روویدا و بەهۆیەوە چوار ئەندامی بنەماڵەیەک گیانیان لەدەست دا و سێی دیکەش بریندار بوون. 
 
کاژێر پێنجی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، 23-12-2024، پۆلیسی پارێزگای سەلاحەدین لە تەقینەوەی بۆمبێكی ئاگادارکراونەتەوە لە جەزیرەی مەزرەعە، کە دەکەوێتە قەزای بێجی سنووری پارێزگای سەلاحەدین.
 
کاوە شێخانی، راوێژکاری پارێزگاری سەلاحەدین بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بۆمبێکی چێندراوی پاشماوەی چەکدارانی داعش تەقیوەتەوە، بەهۆیەوە چوار کەسی بنەماڵەیەک کوژراون و سێ دیکە برینداربوونە، سەرجەمیان لە هۆزی قەیسیین.
 
لە تەقینەوەکەدا هەر یەک لە یونس مەحموود عەبدوڵڵا قەیسی، حەمید عەبدوڵڵا قەیسی، موئەیەد حەميد عەبدوڵڵا قەیسی و  موزاحیم حەردان خەلەیف عەبدوڵڵا قەیسی، کە لە یەک بنەماڵەن گیانیان لەدەستداوە.
 
هەروەها هەر یەک لە نامس ئەزهەر قەیسی، موهەنەد ئەحمەد حەمەد هایت قەیسی و سالم زیاب عەبید قەیسی بریندار بوونە.
 
راوێژکاری پارێزگاری سەلاحەدین گوتی، ئەندامانی ئەو بنەماڵەی لەنێوان ناوچەی حەجاج و سینییە، سەرقاڵی کێڵانی زەوی و راکێشانی کارەبا بوونە. لەوکاتە بارهەڵگرێک لە شوێنەکە چەقیوە، تراکتۆترێک هەوڵیداوە دەری بهێنێت، بەڵام بۆمبێکی چێنراو بە تراکتۆرەکەدا تەقیوەتەوە. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."