رووداو دیجیتاڵ
دەستەی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق دەڵێ، تەمێکی چڕ بەشێکی نێوەڕاست و باشوور و رۆژئاوای عێراق دەگرێتەوە و لە هەندێک شوێن مەودای بینین زۆر دادەبەزێت.
عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزانیی عێراق، رۆژی سێشەممە، 23-12-2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەهۆی بەرزبوونەوەی شێ و هێواشیی با، لە بەرەبەیانیی سبەی چوارشەممەوە تەمێکی چڕ بەشێکی ناوچەکانی نێوەڕاست و باشوور و پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق دەگرێتەوە."
بە گوتەی عامری جابری، تەمەکە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی مەودای بینین، بە جۆرێک لە هەندێک ناوچەدا ئاستی بینین دەگاتە خوار 1000 مەتر و لە هەندێکی دیکە کەمترە.
ئەو بەرپرسەی دەستەی کەشناسی هۆشداری دەدات لە "دروستبوونی مەترسی و سەختی لە جووڵەی هاتووچۆ لە رێگەوبانە خێراکان" و داوا لە شوفێرانیش دەکات پابەندی رێنماییەکانی هاتووچۆ و بەرگریی شارستانی بن.
عامر جابری پێشبینی دەکات دوای نیوەڕۆ چڕیی تەمەکە کەم بێتەوە و مەودای بینین باشتر بێ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ