قاسم ئەعرەجى: هێرشەکانی ئەمریکا یارمەتیدەر نابن بۆ هێوربوونەوەی بارودۆخەکە

24-01-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
قاسم ئەعرەجى، راوێژکارى ئاسایشى نەتەوەیی عێراق رایگەیاند، بەئامانجگرتنى بارەگاکانى حەشدی شەعبی لە قائیم و جورف سەخر دەستدرێژی و پێشێلکردنێکى روونى سەروەریی عێراقە.
 
 قاسم ئەعرەجى لە نوسینێکیدا لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکس ئاماژەى بەوەداوە، "ئەو هێرشانە یارمەتیدەر نابن بۆ هێوربوونەوەی بارودۆخەکە. دەبێت لایەنى ئەمریکى لەبرى بەئامانجگرتن و هێرشکردنە سەر بارەگاى دامەزراوە نیشتیمانییەکانى عێراق، گوشار بکات بۆ راگرتنى بەردەوامى هێرشەکانى سەر غەززە".
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، سوپاى ئەمریکا دوو پێگەى کەتایبی حیزبوڵڵای سەر بە حەشدی شەعبی لە ئەنبار و بابل بۆردوومان کرد، بەگوێرەى زانیارییە بەراییەکان چەکدارێکى ئەو گروپە کوژراوە و چوارى دیکە بریندار بوون.
 
 یەکێک لە هێرشەکان پێگەیەکى حەشدی شەعبی کردووەتە ئامانج لە ناوچەى سیکەک لە  قەزاى قائیم لە پارێزگاى ئەنبار، هێرشی دووەم لە سنوورى جورف سەخر بووە لە پارێزگاى بابل.
 
بەگوێرەى ئەو زانیارییە بەراییانەى کە گرووپەکانى نزیک لە حەشدى شەعبی بڵاویان کردووەتەوە، لە هەردوو هێرشەکەدا چەکدارێکى حەشدى شەعبی کوژراوە و چوارى دیکە بریندارن.
 
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانى حەشدی شەعبی رایگەیاند، لە هێرشەکەى سوپاى ئەمریکا بۆ سەر بارەگاکەیان لە ئەنبار چەکدارێکیان بە ناوى عەلى ئەنوەر سەبیح ساعیدی کوژراوە.
 
لە پاش هێرشەکە، لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا - پێنتاگۆن لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، ئەم هێرشانە وەڵامێکی راستەوخۆن بۆ زنجیرەیەک هێرشی سەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق و سووریا لەلایەن ئەو هێزانەوە کە ئێران سپۆنسەریان دەکات.
 
وەزیری بەرگریی ئەمریکا ئەوەشی گوت، خۆی و سەرۆکی ئەمریکاش دوودڵ نابن لە گرتنەبەری هەنگاوی پێویست بۆ پاراستنی هێزەکانیان و بەرژەوەندییەکانیان. هەروەها جەختی لەوە کردەوە، کە بەدوای ئەوەوە نین گرژییەکان لە ناوچەکە زیاد بکەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی بووک و زاوایەک.

هاوژینی و جیابوونەوە لە عێراق کەمیکردووە

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەڵێ، لە تشرینی دووەمی 2025دا هاوژینی و جیابوونەوە بەراورد بە مانگی پێشتر کەمیکردووە. مانگی رابردوو زیاتر لە 26 هەزار گرێبەستی هاوژینی و 5 هەزار جیابوونەوە تۆمارکراون.