وەزارەتی ناوخۆی عێراق گیانلەدەستدانی دوو گەریلای پەکەکەی راگەیاند

24-01-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، بەهۆی رێگریکردن لە چالاکی هێزەکانیان لە سنووری زاخۆ، وەڵامی گەریلاکانی پەکەکەیان داوەتەوە و لە ئەنجامدا دوو گەریلا گیانیان لەدەستداوە. 
 
ئەمڕۆ هەینی، 24ی کانوونی دووەمی 2025، وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیێندراوێکدا گیانلەدەستدانی دوو گەریلای پەکەکەی لە سنووری ناحیەی باتیفای سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ راگەیاند، کە وەکو وەزارەتەکە دەڵێت، "رێگرییان لە چالاکیی هێزەکانمان بۆ پشکنین و تووندوتۆڵکردنی ئاسایشی ئەو ناوچەیە کردووە."
 
ئەوەش لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ لەنێوان گوندەکانی سۆریا و شیلان لە سنووری زاخۆ دوو ئەندامی پاسەوانی سنووری عێراق کوژران.
 
بەگوێرەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق لە کاتی بەڕێوەبردنی ئەرکەکانیان بۆ پاراستنی هێڵی سنووریی عێراق – تورکیا لە ناحیەی باتیفای سەر بە زاخۆ لە پارێزگای دهۆک لەلایەن گەریلاکانی پەکەکەوە تەقەیان لێکراوە.
 
لە بەرامبەردا میدیای نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بڵاویکردەوە، سوپای تورکیا لەگەڵ هێرشەکانی بۆ سەر گەریلا لە سنووری باتیفا، بۆردوومانی خاڵێکی پاسەوانی سنووری عێراقی لە گوندی شیلانی سەر بە شارەکە کردووە و لە ئەنجامدا ئەو دوو ئەندامەی پاسەوانی سنوور گیانیان لەدەستداوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی زۆنگاوەکانی عێراق.

کشتوکاڵی پارێزگای زیقار: ئاوی زۆنگاوەکان بۆ نزیکەی 75 سانتیمەتر بەرزبووەتەوە

سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵی پارێزگای زیقار دەڵێ، بەهۆی شەپۆلی ئەم دواییەی بارانبارینەوە ئاستی ئاو لە زۆنگاوەکان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و ئاماژە بەوەش دەکات، ئەم بەرزبوونەوەیەی ئاو "ئومێدی لای دانیشتووانی ناوچەکە، بەتایبەتی ئاژەڵداران و جووتیاران بۆ بووژانەوەی ژینگەیی و ئابووری دروستکردووە."