رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە، دەنگ بە پڕۆژە یاسایەک دەدات و خوێندنەوە بۆ چوار پڕۆژە یاسای دیکە دەکات.
سروە محەممەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رۆژی شەممە 24ی شوباتی 2024 بە تۆڕی میدیای رووداوی راگەیاند، بەپێی بەرنامەی کار، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆبوونەوەکە دەستپێدەکات و نێوەڕۆکەکەشی بریتییە لە دەنگدان بە پڕۆژە یاسای پەسندکردنی پرۆتۆکۆلی عەرەبی لەلایەن عێراقەوە بۆ قەدەخەکردن و رێگریکردن لە بازرگانی بە مرۆڤەوە، بەتایبەتی ژنان و منداڵان.
سروە محەممەد گوتیشی، پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەم بۆ سێ پرۆژە یاساش دەکات؛ پڕۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ژمارە 15ی 2023ی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی شۆڕشی هەڵوەشاوە کە تایبەتە بە تاوانی قاچاخچییەتی و گومرگ؛ پڕۆژە یاسای هەمواری یەکەمی یاسای پاسپۆرت ژمارە 32ی ساڵی 2015؛ پڕۆژە هەمواری یەکەمی یاسای خوێندنی باڵای تایبەت ژمارە 25ی ساڵی 2016.
هەر لە دانیشتنەکەدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای پاراستن لە تووتن دەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ