حەیدەر عەبادى پیرۆزبایی لە هاوپەیمانیى 'رزگارکردنى نیشتمان' دەکات

24-03-2022
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

حەیدەر عەبادى پیرۆزبایی لە سەرکردەکانى "هاوپەیمانیی رزگارکردنى نیشتمان" دەکات بە بۆنەى پێکهێنانى هاوپەیمانێتییەکەیانەوە و دەڵێت: "هیوادارم یەکەم هەنگاوى رزگارکردنى نیشتمان ئەنجامدانى گفتوگۆ بێت لەگەڵ چوارچێوەى هاوئاهەنگیى نیشتمانی".
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ـى ئادار، حەیدەر عەبادى کە سەرکردەیەکە لە هاوپەیمانیی "هێزەکانی دەوڵەت" و ئەویش بەشێکە لە چوارچێوەى هاوئاهەنگى لە توێتیکدا پیرۆزبایی لە هەریەکە لە سەرۆک بارزانی، موقتەدا سەدر، محەممەد حەلبووسی و خەمیس خەنجەر کرد بە بۆنەى راگەیاندنى هاوپەیمانیی رزگارکردنی نیشتمان. 
 
دوێنێ چوارشەممە 23ـى ئادارى 2022 ، حەسەن عەزاري، سەرۆکى فراکسیۆنی سەدر لە پەرلەمانى عێراق لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەڤانیدا لە بەغدا، هاوپەیمانیی رزگارکردنى نیشتمانى راگەیاند کە لە نێوان رەوتى سەدر، پارتى دیموکراتى کوردستان و هاوپەیمانى سەروەریى سوننەکان پێکهێندرا.
 
حەیدەر عەبادى نووسیویەتی: "راستگۆیانە هیواخوازم ئەو هاوپەیمانێتییە هەنگاوى یەکەم بنێت بەرەو رزگارکردنى نیشتمان لەڕێگەى ئەنجامدانى گفتوگۆ لەگەڵ چوارچێوەى هاوئاهەنگیى نیشتیمانى بۆ دۆزینەوەى دەرچەیەک بۆ قەیرانەکانى وڵات و چەقبەستوویی؛ وڵات ئاوەدان نابێت و خزمەت ناکرێت بەیەکڕیزی و هاوکاریی دڵسۆزان نەبێت".
 
هاوپەیمانیی رزگارکردنى نیشتمان، رێبەر ئەحمەدى وەک بەربژێرى پۆستى سەرۆککۆمار و محەممەد جەعفەر سەدرى وەک بەربژێرى پۆستى سەرۆکوەزیران دیاریکردووە.
 
ئەمڕۆ لە راگەیێندراوێکدا هاوپەیمانیی چوارچێوەى هاوئاهەنگى رایگەیاند، کۆبوونەوەی رۆژی شەممەی داهاتووی پەرلەمان ئەنجامنادرێت، بەهۆی نەبوونی رێژەیی یاسایی ئامادەبوون و ئاماژەی بەوەش کرد، لە بەردەوامیی گفتوگۆی "بنیاتنەرانە" لەگەڵ هێزەکانی دیکە بۆ یەکخستنی بیروبۆچوون و دیدگەکان بەردەوام دەبێت.
 
بڕیارە شەممەى داهاتوو 26ـى ئادار، پەرلەمانى عێراق کۆببێتەوە بۆ هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار؛ 41 کەس خۆیان بۆ پۆستەکە بەربژێر کردووە، بەڵام دیارترینیان رێبەر ئەحمەد و بەرهەم ساڵحن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەلی زەیدی

گوتەبێژی هاوپەیمانیی نەسر بۆ رووداو: لە دوو رۆژی داهاتوودا عەلی زەیدی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

گوتەبێژی هاوپەیمانیی نەسر بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی رایدەگەیێنێت، لە دوو رۆژی داهاتوودا عەلی زەیدی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات. پەرلەمانتارێکی پارتیش دەڵێت، بڕیارە رۆژی شەممە عەلی زەیدی، سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی کۆبێتەوە.