عێراق
وێنەی دڵشاد عەلى ئەو کوردە ئێزدیەی بە وەکالەت پۆستی بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستیى نەینەوا وەردەگرێت
رووداو دیجیتاڵ
کوردێکى ئێزدى بە وەکالەت پۆستى بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستیى نەینەوا وەردەگرێت، لەدواى ئەوەى بەڕێوەبەرى پێشوو بە تۆمەتى "گەندەڵى" لە پۆستەکەى دوورخرایەوە.
وەزارەتى تەندروستیى عێراق بە نووسراوێک، ئەو پۆستەى بۆ مانگێک داوە بە دڵشاد عەلى. محەمەد کاکەیی، ئەندامى ئەنجوومەنى پارێزگاى نەینەوا بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، "دڵشاد کوردێکى ئێزدیى شنگالە، تاوەکو دانانى کەسێک بە هەمیشەیی، لەو پۆستە دەمێنێتەوە، 22ى نیسان بە فەرمى دەستبەکار بووە."
دڵشاد عەلى، یاریدەدەرى بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستیى نەینەوا بووە بۆ کاروبارى کارگێڕى، لەبرى مەنسوور مەعرووف، بەڕێوەبەرى پێشوو، ئەو پۆستەى وەرگرتووە کە 7ى نیسان لەلایەن ئەنجوومەنى پارێزگاوە بە تۆمەتى "گەندەڵى" لە پۆستەکى دوورخرایەوە.
محەممەد کاکەیی گوتى، "بەڕێوەبەرى پێشوو تۆمەتبار کرا بە گەندەڵى لە کڕینى پێداویستى بە نرخى زیاتر،" بەڵام مەنسوور مەعرووف ئەو تۆمەتانەى رەتکردەوە کە ئاراستەى کرابوون، رۆژێک دواى دوورخستنەوەى لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەڤانیدا گوتى، "دوورخستنەوەم سیاسییە، لەبەر ئەوەى نەچوومە ژێر بارى گوشارەکانەوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ