چوارچێوەی هاوئاهەنگی نەگەیشتە رێککەوتن؛ یەکلاییکردنەوەی بەربژێری سەرۆکوەزیران دواخرا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
گەشاو خالید
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کۆبوونەوەی ئەمشەوی لایەنەکانی نێو چوارچێوەی هاوئاهەنگی تایبەت بە دیاریکردنی بەربژێری پۆستی سەرۆکوەزیران بێ ئەنجامی یەکلاییکەرەوە کۆتاییهات و بڕیاردرا کۆبوونەوەکە سبەی شەممە بکرێ.
 
سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی، ئەمشەو لە ماڵی هومام حەموودی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە، بەڵام نەیانتوانی لەسەر ناوێک بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیران رێکبکەون.
 
بڕیارە کۆبوونەوەکە سبەی شەممە، 25ـی نیسانی 2026 کاژێر 8:00 بکرێ.
 
نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە 24ـی کانوونی دووەمی 2026، لەلایەن چوارچێوەی هاوئاهەنگییەوە بە زۆرینەی دەنگ وەک بەربژێری گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران دیاریکرا. سێ رۆژ دوای ئەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دژی گەڕانەوەی مالیکی هۆشداری دا و رایگەیاند، ئەگەر ببێتەوە سەرۆکوەزیران، ئەمریکا هاوکارییەکانی بۆ عێراق دەوەستێنێت.
 
سەباح ساڵحی، ئەندامی مەکتەبی جێبەجێکردنی رەوتی حیکمە لە کاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی کاژێر 8:00ی رووداو رایگەیاند، ناکۆکیی نێو شیعەکان لەبارەی میکانیزمی دەنگدانە لەنێو هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بۆ دیاریکردنی بەربژێری سەرۆکوەزیران، بەشێکیان دەڵێن پێویستە بەربژێر دوو لەسەر سێی دەنگی 12 ئەندامەکەی ئەو هاوپەیمانییە بەدەستبهێنێت کە هەشت ئەندامە، بەشەکەى دیکە داوا دەکەن دوو لەسەر سێی دەنگى 164 پەرلەمانتارەکەیان بەدەستبهێنێت، کە 110 پەرلەمانتارە.
 
سەباح ساڵحی گوتی: "پێشنیازێکی نوێ هەیە کە ئێمە و بەشێک لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی پاڵپشتی دەکەین، بەوەی هەردوو میکانیزمەکە تێکەڵ بکرێن و ئەو بەربژێرەی پەسند دەکرێ، رەزامەندیی هەشت سەرکردەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بەدەستبهێنێت، بەو مەرجەی کە ئەو سەرکردانە 110 پەرلەمانتاریان هەبێت."
 
سەباح ساڵحی پێیوایە، ئەگەر ئەو پێشنیازە پەسند بکرێ، چانسی بەربژێری هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان زۆرترە.
 
هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کە محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکایەتى دەکات، ئیحسان عەوادی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران بەربژێر کردووە، هەروەها هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کە نووری مالیکی سەرۆکایەتى دەکات، باسم بەدرى بۆ هەمان پۆست بەربژێر کردووە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەبو ئالا وەلائی، ئەمینداری گشتیی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدای عێراق.

ئەبو ئالا وەلائی، پیاوە کڵاو لەسەرە داواکراوەکەى ئەمریکا، دەستێکی بە چەک و پێیەکی لە پەرلەمانە

زۆربەی کات بە کاسکێتێکەوە لە بۆنە و کۆبوونەوەکان دەردەکەوێت، بەپێچەوانەی چەکدارانی گرووپەکە بەبێ دەمامک و رووپۆش دەبینرێت؛ یەکێکە لەو 12 بەرپرسەی شیعەکان کە بڕیار لەسەر شێوازی حکومەت و ئەو پرسانە دەدات کە پەیوەندیدارن بەو پێکهاتەیەوە. ئەبو ئالا وەلائی، ئەمینداری گشتیی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا لە عێراق، لەمەودوا دەبێتە ئامانجێکی 10 ملیۆن دۆلاری بۆ ئەمریکییەکان.