زیندانییانی نەجەف کەرەستە بۆ خانەی بێسەرپەرشتان و بەساڵاچووان دروست دەکەن

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
گەشاو خالید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
زیندانییانی گرتووخانەی ناوەندیی نەجەف کەرەستە بۆ چەند خانەیەکی بێسەرپەرشتان و بەساڵاچووان دروست دەکەن.
 
موراد ساعدی، گوتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، 24-12-2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "دەستپێشخەریی ئەو زیندانییانە بریتی بوو لە دروستکردنی مێزی نانخواردن، کورسی و هەندێک پێداویستیی دیکە کە لەلایەن زیندانییەکانەوە لەنێو زینداندا دروستکراون."
 
بە گوتەی موراد ساعدی، ئەم ساڵ زیندانی ناوەندیی نەجەف بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان کرایەوە و چەندین وۆرکشۆپی کارکردنی وەک دارتاشی، ئاسنگەری، چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل و دروومانی تێدایە بۆ ئەوەی زیندانییان پیشەیەک فێرببن.
 
گوتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد: "بەنیازین بە هاوکاریی کۆمپانیا نێوخۆیی و دەرەکییەکان، کارگە لەنێو زیندانەکانی هەموو پارێزگاکان بکەینەوە بۆ ئەوەی زیندانییەکان پشت بە خۆیان ببەستن و ئەرکی سەرشانی کەسوکاریان کەمبکەنەوە."
 
موراد ساعدی رایگەیاند: "ئەو دەستپێشخەرییە زیندانییانی دۆسیەکانی تیرۆر ناگرێتەوە و تەنیا بۆ ئەو زیندانیانەیە کە راهێنانی دەروونییان پێکراوە و لەلایەن توێژەری تایبەتمەندەوە چاودێری کراون، ماوەی سزای زیندانییەکەیان لە پێنج ساڵ تێپەڕناکات."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کۆبوونەوەی سەرکردەی سووننەکانی عێراق لە بارەگای ئەحمەد جبووری (ئەبو مازن)، سەرۆکی پارتی جەماوەریی نیشتمانی لە بەغدا.

سوننەکان کۆبوونەوە؛ نەیانتوانی بەربژێری پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق یەکلایی بکەنەوە

سوننەکان جارێکی دیکە نەیانتوانی بەربژێری پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق یەکلایی بکەنەوە. ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی دەڵێ، لەسەر کۆمەڵێک میکانیزم رێککەوتوون بۆ ئاسانکاریی یەکلاییکردنەوەی بابەتی هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمانی عێراق. بەرپرسێکی هاوپەیمانیی عەزم دەڵێ، ئەگەر لەسەر یەک بەربژێر رێکنەکەوتن، بە دوو بەربژێرەوە دەچنە پەرلەمان و لەوێ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان یەکلایی دەکرێتەوە.