پارێزگاری زیقار گۆڕدرا

24-12-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنی پارێزگای زیقار بە زۆرینەی دەنگ، دەستلەکارکێشانەوەی پارێزگاری پەسند کرد و پارێزگارێکی نوێی هەڵبژارد.
 
چوارشەممە 24ی کانوونی یەکەمی 2025، ئەحمەد ئیبراهیمی، ئەندام و گوتەبێژی ئەنجوومەنی پارێزگای زیقار بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: ئەنجوومەنی پارێزگا بە زۆرینەی دەنگ داوای دەستلەکارکێشانەوەی مورتەزا ئیبراهیمی، پارێزگاری پەسند کرد و دەنگی دا بە دەستبەکاربوونی هەیسەم عەزیز وەک پارێزگاری نوێ.
 
ئەو هەنگاوە بەهۆی ئەوە بوو کە مورتەزا ئیبراهیمی وەک بەربژێری لیستی هاوپەیمانیی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، شەش هەزار و 306 دەنگی بەدەستهێنا و بووە پەرلەمانتاری عێراق.
 
ئەحمەد ئیبراهیمی رایگەیاند، پارێزگاری نوێ لە هەمان لیستی پارێزگاری پێشووە و پێشتر قایمقامی قەزای سوق شیوخ بووە.
 
هاوپەیمانیی هێزەکانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لە ساڵی 2023، دوو کورسی لە کۆی 17 کورسییەکەی ئەنجوومەن لەو پارێزگایە بەدەستهێنابوو.
 
29ی کانوونی یەکەم خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق یەکەم کۆدەبێتەوە و سەرۆک و جێگرانی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێن و ئەندامە نوێیەکانیش سوێندی یاسایی دەخۆن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."