سوودانی و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە تەلەفۆن قسەیان کرد

25-02-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندی بە سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە کرد و نووسینگەی سوودانی دەڵێت، "لەسەر چڕکردنەوەی پەیوەندییەکان و قووڵکردنەوەی هاوکاریییەکان رێککەوتن".

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، ئەمڕۆ سێشەممە، 25-02-2025، محەممەد شیاع سوودانی و مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسیان لە "پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا و رێگەکانی بەهێزکردن و پەرەپێدانی کرد".
 
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، بوارەکانی هاوئاهەنگی لەنێوان عێراق و ئیدارەی نوێی ئەمریکا و چوارچێوەکانی هاوکاری لە چوارچێوەی رێککەوتنە دووقۆڵییەکاندا گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
 
نووسینگەی سوودانی لە راگەیێندراوێکدا دەڵیت، "پێشکەوتنە بەدەستهاتووەکانی کارکردنی هاوبەش لە بوارە جیاوازەکاندا خرایەڕوو و رێککەوتن کرا لەسەر چڕکردنەوەی پەیوەندییەکان و قوڵکردنەوەی هاوکاریییەکان".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیناری عێراقی جۆری 10 هەزار دیناری. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

کارکردن بە یاسای بودجەى عێراق رادەگیرێت

لە ساڵی نوێوە کارکردن بە دەقەکانی یاسای بودجەی گشتیی عێراق رادەگیرێت و خەرجکردنی پارەش بۆ هەندێک لە پڕۆژەکان بەستراوە بە دەستبەربوونی پارە. ئەندامێکی لیژنەی دارایی خولی پێنجەم دەڵێت، ئەم رێکارە ئاماژەیە بۆ بوونی کێشەی نەختینە.