هەڕەشەی کوشتن لە بەشێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگەی دیالە دەکرێت

25-04-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەشێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە دەڵێن، هەڕەشەی کوشتنیان لێدەکرێت. پۆلیسی ئەو پارێزگایە دەڵێت، ژمارەی هێزەکانیان لەبەردەم ماڵی ئەندامانی ئەنجوومەنەکە زیادکردووە. 
 
رۆژی پێنجشەممە، 25ی نیسانی 2024 ئەوس مەهداوی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بە جۆرەها شێواز هەڕەشە لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە دەکرێت." بۆ ئەوەی بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە بکەن و پارێزگار هەڵبژێرن".
 
 ئەوس مەهداوی کە نوێنەری یەکێتیی نیشتمانی کوردستانە گوتی، "لەلایەن کەسانی نەناسراو بە تەلەفۆن و نامە هەڕەشەی کوشتنم لێکراوە و دەڵێن دەبێت پارێزگار هەڵبژێرین". 
 
فارس موزاحیم جبووری، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە لە هاوپەیمانی سەروەری (سوننەکان)، هەمان کێشەی هەیە، نەیشاردەوە نوێنەرانیان لە پارێزگای دیالە هەراسان و هەڕەشەیان لێدەکرێت.
 
جبووری بە رووداوی گوت، رۆژی دووشەممەی رابردوو لە ناحیەی گوڵاڵە ژمارەیەک چەکدار، چوونە سەر ماڵی عومەر کروی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە، "تاوەکو ناچاربکرێت لە بەرژەوەندیی لایەنێکی سیاسی، بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە بکات." 
 
ئەو نوێنەرە داوای لە هێزە ئەمنییەکان کرد رێکاری تووند بگرنەبەر و سەلامەتی گیانیان بپارێزن. عەقید هەیسەم سەلمان، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دیالە، رۆژی پێنجشەممە 25ی نیسانی 2024 بە رووی گوت، "تاوەکو ئێستا بە فەرمی هیچ ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە لەسەر ئەو بابەتە سکاڵای لای پۆلیس تۆمار نەکردووە". بەڵام دەڵێت، هێزی پۆلیسیان لەبەردەم ماڵی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە زیادکردووە.
 
ئەنجوومەنى پارێزگاى دیالە لە 15 ئەندام پێکدێت، شیعە حەوت، سوننە حەوت و یەکێتی یەک کورسیی لە ئەنجوومەنەکەدا هەیە.  
 
کۆبوونەوەی ئەنجوومەن و هەڵبژاردنی پارێزگار، پێویستی بە نۆ دەنگە، شیعەکان لەسەر بەربژێرێک بۆ پۆستی پارێزگار ناکۆکن و ئێستا سوننەکانیش داوای ئەو پۆستە دەکەن. 
 
رۆژی 18ـی کانوونى یەکەمى 2023، هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان لە عێراق کرا، لە 28ى كانوونى 2024، ئەنجامى کۆتایی لەلایەن دەستەى دادوەرى هەڵبژاردن پەسند کرا؛ بەڵام بەهۆى رێکنەکەوتنى لایەنەکانەوە، نەتواندراوە پۆستى پارێزگارى دیالە و کەرکووک یەکلایی بکرێنەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

توونێلی مەغموور لە بەسرە

لە بەسرە توونێلێک لە ژێر دەریا بە تێچووی 600 ملیۆن دۆلار دروستدەکرێت

حکومەتی عێراق لە بەسرە توونێلێکی ژێر دەریا بە ناوی مەغموور دروست دەکات، توونێلەکە دووسایدە و بەندەری ئووم قەسر و فاو بەیەکدی دەبەستێتەوە.