رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی دوو سەرچاوە لە وەزارەتی نەوتی عێراق، کەشتییەکی نەوتهەڵگر بە مەبەستی بارکردنی نەوتی خاو گەیشتووەتە بەندەری بەسرە.
دوو سەرچاوە لە وەزارەتی نەوتی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداویان راگەیاند، کەشتیی (هێلگا) کە ئاڵای "دوورگەکانی قەمەر"ی لەسەرە، لە دوێنێ ئێوارەوە لە بەندەری نەوتیی بەسرە لەنگەری گرتووە و ئامانج لێی گواستنەوەی دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی عێراقە بەرەو بازاڕەکان.
بەگوتەی ئەو دوو سەرچاوەیە، بڕیارە ئەمشەو یان بەرەبەیانیی سبەی یەکشەممە کەشتییەکە بەرەو تەنگەی هورمز بەڕێبکەوێت.
رووداو لەو دوو سەرچاوەیەوە زانیاریی دەستکەوتووە کە حکومەتی عێراق رەزامەندیی پێشوەختەی لە ئێران وەرگرتووە بۆ تێپەڕبوونی کەشتییەکە.
ئەمە لەکاتێکدایە رۆژی 17ی ئەم مانگە، کەشتییەک لە بەندەری بەسرە دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی عێراقی بار کرد بۆئەوەی لەڕێگەی تەنگەی هورمزەوە بیگوازێتەوە. بەڵام دوای ئەوەی کە ئێران بڕیاری داخستنی تەنگەکەی دا، کەشتییەکە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە گەڕێندرایەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ