رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق رایگەیاند، کەرتی پۆستی وڵاتەکە دەستکەوتێکی نوێی نێودەوڵەتی تۆمارکردووە و دوای زیاتر لە 10 ساڵ دابڕان، عێراق بە فەرمی گەڕاوەتەوە نێو (کۆمەڵەی پۆستەی خێرا) کە سەر بە یەکێتیی پۆستەی جیهانییە.
رۆژی شەممە، 25ـی نیسانی 2026، وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، "ئەم هەنگاوە لە رێگەی کۆمپانیای گشتیی پۆستەوە ئەنجامدراوە و بە وەرچەرخانێکی ستراتیژی دادەنرێت بۆ گەڕانەوەی عێراق بۆ نێو سیستمی خزمەتگوزارییە پۆستە نێودەوڵەتییەکان."
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "ئەم دەستکەوتە پێگەی عێراق لە ناوەندە جیهانییە ئابوورییەکاندا بەهێزتر دەکات و دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی کارایی و خێراکردنی پرۆسەی ناردن و گۆڕینەوەی پۆستە خێراکان لەگەڵ وڵاتانی دیکە." هەروەها دەشڵێت، "ئەمە متمانەی هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان بە کەرتی پۆستەی عێراق زیاد دەکات."
کۆمەڵەی پۆستەی خێرا (EMS)، کۆمەڵەیەکی نێودەوڵەتییە لە ساڵی 1998 لەژێر چاودێری (یەکێتیی پۆستەی جیهانی) دامەزراوە.
زیاتر لە 170 وڵاتی جیهان لە کۆمەڵەکەدا ئەندامن و ئامانجیان پەرەپێدانی خێراترین خزمەتگوزاریی پۆستەییە بۆ گواستنەوەی بەڵگەنامە و کەلوپەل بە شێوەیەکی نێودەوڵەتی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ